کۆمپانیای گۆڵف کیستۆن کە بنکەی سەرەکییان لە وڵاتی بەریتانیایە رایگەیاندووە: لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ڕۆژانە (40) هەزار بەرمیل نەوت لە کێلگەی نەوتی شێخان دەردەهێنێت.
سایتی ئیکۆنۆمیک تایمز بڵاویکردەوە: وەزارەتی سەرچاوە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە، لە چەند هەفتەی داهاتووەوە کۆمپانیای گۆڵف کیستن کە بنکەی سەرەکییان لە وڵاتی لەبەریتانیایە، وەکو یەکەم هەنگاو دەست دەکەن بە دەرهێنانی (40) هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا و وابڕیارە لە سێ ساڵی داهاتوودا رۆژانە (150) هەزار بەرمیل دەربهێنن و لە (5) ساڵی ئایندەدا بیگەننە (250) هەزار بەرمیل بۆ هەر رۆژێک.
هەر بەپێی هەواڵەکەی ئیکۆنۆمیک تایمز، ئەو بڕە نەوتەی کە کۆمپانیاکە لەبلۆکی شێخان دەریدەهێنێت، یارمەتیدەرێکی باش دەبێت بۆ بەرزکردنەوە و گەیاندنی بڕی نەوتی ڕۆژانەی هەرێم بۆ ملیۆنێک بەرمیل لە کۆتاییەکانی ساڵی (2015)دا، هەروەها بۆ (2) ملیۆن بەرمیل نەوتی ڕۆژانە لە ساڵی (2020) دا.