بێكاری لە رۆژهەڵاتی كوردستان بەرزبۆتەوە

ئاستی‌ بێكاری لە زۆربەی شارەكانی ئێران بۆ سەرووی (20%)بەرزبۆتەوە، بەڵام لە شارەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان ئاستی بێكاری بۆ (50%) بەرز بۆتەوە، ئابووری ناسانی وڵاتەكەش جەختدەكەنەوە كە ئەمە نادادپەروەرییە.
ئاژانسی مێهری ئێرانی، لە هەواڵێكیدا ئاماژە بۆ ئەوەدەكات لە كۆی (397) شاری ئێران (281) شار  بێكاری تێیدا بۆ سەرووی لە (20%) بەرزبۆتەوە.
لەنێو (20) شار كە بەرزترین ئاستی‌  بێكاریان تێدایە، شارەكانی (مەریوان، سەرپێڵی زەها، جوانڕۆ، و پاوە)ی رۆژهەڵاتی كوردستان ئاستی بێكاری لەم شارانەدا لە (30%) زیاترە و شاری جوانڕۆ كە رێژەی بێكاری بە (50%) تۆماركراوە ، دووەم شاری ئەو وڵاتەیە كە زۆرترین ژمارەی بێكاری تێدابێت، كرماشانیش لە پلەی سێهەمدا لە رێژەی بێكاریدا
رێژەی(50%)ی بیكاری لە شاری جوانڕۆی رۆژهەڵاتی كوردستان بە بەراوورد بە(25)شاری ئێران كە رێژەی بێكاری تێیاندا لە (5%)كەمترە و (116) شاریش بێكاری تێیدا كەمتر لە(10%)ەیە، هاوكات ئابوریناسانی ئێران ئاماژە بۆئەوە دەكەن  كە ئەمە بەڵگەی نادادپەروەرییە لە بەشینەوەی سامان و هەلی كار  بۆ دانیشتوانی ئەو شارانە.
هەروەها  شارەكانی تری رۆژهەڵاتی كوردستان وەك (ئیلام، سنە، ورمێ) لە ریزبەندی ئەو (10) شارەیە لە ئێراندا كە بێكاری بۆ بەرزترین ئاست بەرز بۆتەوە.