پسپۆڕێكی بواری ئابوری ئاشكرایكرد، دابه‌زینی نرخ‌و به‌های دۆلاری ئه‌مریكا له‌ماوه‌ی ڕابردوودا، بووه‌ته هۆی جێگیربوونی به‌های دیناری عێراق.
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌خباریه، له‌زاری (عه‌باس غالبی) پسپۆڕی بواری ئابورییه‌وه بڵاویكرده‌وه، بانكی ناوه‌ندیی عێراق به‌گوێره‌ی پلانێكی نوێ فرۆشی خۆی بۆ دۆلار‌و دراوه بیانییه‌كان دیاریكردووه، ئه‌وه‌ش جۆره هاوسه‌نگییه‌كی خوڵقاندووه له‌نێوان بانك‌و بازاڕی ناوخۆدا، وتیشی:”ئه‌وه‌ش ڕۆڵی هه‌بووه له‌جێگیركردنی به‌هاو نرخی دینار له‌به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مریكادا”.
له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا به‌هۆی زیادبوونی خواستی ناوخۆیی له‌سه‌ر دۆلاری ئه‌مریكی، له‌سه‌رتاسه‌ری عێراقدا به‌هاو نرخی دۆلار له‌به‌رامبه‌ر دیناری عێراقی به‌رزبووه‌وه، بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و حاڵه‌ته‌ش كه زیانی هه‌بوو بۆ سه‌ر بواری ئابوریی وڵات، بانكی ناوه‌ندیی عێراق بڕیاریدا فرۆشی دۆلاری خۆی زیادبكات.