روسیا داوا له‌ مالیكی ده‌كات كێڵه‌گه‌ نه‌وته‌كانی‌ كه‌ركوك بگرێته‌ ده‌ست

كۆمپانیای‌ لۆك ئۆیڵ-ی‌ روسی، كه‌ دوه‌م گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌ری‌ نه‌وته‌ له‌ وڵاته‌كه‌ی‌، ده‌یه‌وێت له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوكدا كار بكات.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ كه‌رتی‌ نه‌وتی‌ عێراق، ئه‌مڕۆ به‌ رۆیته‌رز-ی‌ وتوه‌: حكومه‌تی روسیا نامه‌یه‌كی بۆ مالیكی ناردوه‌و تێیدا راگه‌یاندراوه‌ كه‌ لۆك ئۆیڵ گرنگی به‌ كێڵگه‌ی‌ نه‌وتی‌ كه‌ركوك ده‌دات.
رۆیته‌رز په‌یوه‌ندی به‌ كۆمپانیای‌ لۆك ئۆیڵ-ه‌وه‌ كردوه‌ بۆ زانیاری‌ زیاتر، به‌ڵام زانیاری‌ پێنه‌دراوه‌.
له‌ ئێستادا ئه‌و كۆمپانیا روسیه‌ كێڵه‌گه‌ی‌ 2ی‌ نه‌وتی‌ قوڕنه‌ی‌ به‌ ده‌سته‌وه‌یه‌، كه‌ چاوه‌ڕێ ده‌كرێت پێش كۆتایی ئه‌مساڵ ده‌ست به‌ به‌رهه‌مهێنان بكات تێیدا.