رۆژنامه‌ی (وۆڵ سترین جۆرناڵ)ی ئه‌مه‌ریكی ریزبه‌ندی وڵاتانی جیهانی كردوه له‌ڕوی سامانی سروشتیه‌وه و عێراقیش له ریزبه‌ندی نۆیەمدایەو به‌های سامانه سروشتیه‌كانیش به (15.9) تریلیۆن دۆلار خه‌مڵاندوه له نه‌وت و غاز و فۆسفاتدا.
به‌های ئه‌و سامانه سروشتیانه‌ش به‌پێی نرخی (10) گرنگترین به‌رهه‌می سروشتیان دانراوه كه پێكهاته‌وه له (نه‌وت، غاز، خه‌ڵوز، دارستان، ته‌خته، ئاڵتون، زیو، یۆرانیۆم، ئاسنی خام و فۆسفات).
هاوكات عه‌بولزه‌هره هنداوی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق به رۆژنامه‌كه‌ی راگه‌یاندوه: عێراق پلانی هه‌یه كه ئاستی هه‌نارده‌ی به‌رهه‌مه سروشتیه‌كانی زیاد بكات و به‌كاریانبهێنێت له پێشخستنی كه‌رتی په‌ره‌پێدانی نیشتیمانیدا.
به‌پێی ریزبه‌ندی رۆژنامه ئه‌مه‌ریكیه‌كه، روسیا له پله‌ی یه‌كه‌مدا دێت و سامانه سروشتیه‌كانی به (75.7) تریلیۆن دۆلار خه‌مڵێنراوه و دوای ئه‌ویش ئه‌مه‌ریكا دێت كه سامانی سروشتیه‌كه‌ی به (45.55) تریلیۆن دۆلار خه‌مڵێنراوه.