ده‌سته‌ی نه‌زاهه ئاشكرایكرد: به‌رپرسێكی گه‌وره‌ی بانكی ناوه‌ندی عێراقی سزای یه‌ك ساڵ به‌ندكردنی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه، به هۆی تێوه‌گلانی له‌دۆسیه‌ی فرۆشتنی دراوی بیانی له بانكی ناوه‌ندی.
حه‌سه‌ن كه‌ریم عاتی، وته‌بێژی بانكی ناوه‌ندی عێراقی رایگه‌یاند: دادگا سزای یه‌ك ساڵ به‌ندكردنی به‌سه‌ر گه‌وره به‌رپرسێكی بانكی ناوه‌ندیدا سه‌پاندوه، به‌هۆی سه‌رپێچی له كاره‌كانی، به‌ڵام ئاماده‌نه‌بو ناوی ئه‌و به‌رپرسه ئاشكرا بكات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سه‌رپێچی ئه‌و كه‌سه ئه‌وه‌بوه كه چاودێری ئه‌و بڕه دراوه بیانیانه‌ی نه‌كردوه كه فرۆشراونه‌ته كۆمپانیاكان و بانكه‌كان له زیادكردنی ئاشكرادا.
پێشتریش به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی و یاریكردنی به فرۆشتنی دۆلاری ئه‌مه‌ركی به‌رامبه‌ر دیناری عێراقی و تێوه‌گلانی ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی بانكی ناوه‌ندی عێراقیه‌وه، فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ سینان شبیبی پارێزگاری بانكه‌كه و ژماره‌یه‌ك گه‌وره به‌رپرسی ئه‌و بانكه ده‌رچو و سه‌رۆكی دیوانی چاودێری دارایی‌ش به‌شێوه‌یه‌كی كاتی كرایه سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندی تا لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌وباره‌یه‌وه ته‌واو ده‌بن و تۆمه‌تباره‌كان دیاری ده‌كرێن.
بانكی ناوه‌ندی عێراقی رۆژانه له رێی فرۆشتنی ئاشكرای دۆلاری ئه‌مه‌ریكیه‌وه نرخی ئه‌و دراوه به‌رامبه‌ر دیناری عێراقی جێگیر ده‌كات و له‌ماوه‌ی رابردوشدا به‌هۆی زیادكردنی ئاستی فرۆشی دۆلاره‌وه نرخی ئه‌و دراوه‌یان تاڕاده‌یه‌ك جێگیركرد به‌رامبه‌ر دیناری عێراقی، كه پێشتر ناجێگیریه‌كی پێوه دیاربو به‌رده‌وامیش نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر دیناری عێراقی له‌به‌رزبونه‌وه‌دا بو.