ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە قەرەبوکردنەوەی ئەو بەشە خۆراکانەی کە نەدراون بە هاوڵاتیان لەبریان (25) هەزار دیناری عێراقیان پێدەدرێت.
ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرایکردوە، کە ئەنجومەنی وەزیران بڕیارداوە بە سەرپشکردنی وەزارەی بازرگانی، بەپێدانی قەرەبوی مادی هاوڵاتیان، لەبەرامبەر ئەو بەش خۆراکانەی تائێستا نەدراوە بە هاوڵاتیان تا مانگی ئابی ئەمساڵ.
لەبەیاننامەکەدا ئاماژەبەوەدراوە، هەر ئەندامی خێزانێک لەبەرامبەر سێ مادەی بەش خۆراکی برنجی دو مانگ و شەکری حەوت مانگ و زەیتی مانگێک، (19.250) دیناری پێدەدرێت و لەگەڵ پێدانی (5750) دیناری دیکە، کەکۆی گشتی دەکاتە (25) هەزار دیناری عێراقی بۆ هەر تاکێک.
هەروەها ئەوەشخراوەتەڕو، جگە لەو قەرەبوکردنەوەیە، بڕی (184) ملیار و (632) ملیۆن و (835) هەزار دینار تەرخانکراوە تاوەکو دابەشبکرێت بەسەر منداڵانی شیرە خۆرەدا لەبری مادەی شیر لە بەشەخۆراکی مانگانەدا.