سه‌رچاوه‌یه‌كی بازرگانی له‌به‌یروتی پایته‌ختی لوبنان ڕایگه‌یاند، له‌ئێستادا عێراق (900) ملیۆن دۆلاری تایبه‌ت به‌كۆمپانیاكانی كه‌رتی تایبه‌تی لوبنان قه‌رزاره، حكومه‌تی لوبنانیش هه‌وڵه‌كانی بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و قه‌رزه خستووه‌ته گه‌ڕ.
ڕۆژنامه‌ی (ئیستقامه) بڵاویكرده‌وه، سه‌رچاوه بازرگانیه‌كه‌ی لوبنان جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه، له‌سه‌رده‌می ڕژێمی (سه‌دام حسێن)دا، ژماره‌یه‌ك كۆمپانیای لوبنانی كه‌رتی تایبه‌ت له‌عێراقدا كاریان كردووه، به‌ڵام حكومه‌تی ئه‌و كاته‌ی عێراق پاره‌ی ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی نه‌داوه، بۆیه له‌ئێستادا حكومه‌تی عێراق (900) ملیۆن دۆلاری لوبنان قه‌رزاره، پێویسته له‌سه‌ر حكومه‌تی ئێستای عێراق سه‌رجه‌م ئه‌و قه‌رزانه بداته‌وه.
له‌هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه، دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه (نوری مالكی) سه‌رۆك وه‌زیران گرنگی به‌و بابه‌ته ده‌دات، له‌گه‌ڵ حكومه‌تی لوبناندا ده‌ستیكردووه به‌وتووێژ‌و گفتوگۆ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش شاندێكی هاوبه‌شی له‌وه‌زاره‌ته‌كانی دارایی‌و بازرگانی ڕه‌وانه‌ی به‌یروتی پایته‌ختی لوبنان كردووه.