ئێران: حه‌بێك بۆ مانه‌وه‌ی‌ زیاتری‌ برنج‌ له‌كۆگاكاندا،169 دەكوژێت

له‌سێ مانگی‌ ڕابردووی‌ ئه‌مساڵ تا ئێستا ده‌یان كه‌س به‌هۆی‌ خواردنی‌ برنجه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. 
ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ هرنا كه‌ به‌زمانی‌ فارسی‌ هه‌واڵه‌كانی‌ په‌خش ده‌كات، له‌ئامارێكدا ڕایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی‌ سێ مانگدا له‌شاره‌ جیا جیاكانی‌ ئێران‌و خۆرهه‌ڵاتی‌ كوردستان ده‌یان كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. 
ئاژانسه‌كه‌ به‌پشتبه‌ستن به‌ڕاپۆرتێكی‌ ته‌ندروستی‌ باسی‌ له‌وه‌كردووه‌، له‌ماوه‌ی‌ سێ مانگی‌ ڕابردوودا له‌شاره‌كانی‌ (تاران، گه‌یلان، مازه‌نده‌ران‌و چه‌ند شارێكی‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ كوردستان) به‌هۆی‌ خواردنی‌ برنجه‌وه‌ (169) كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، ئه‌ویش به‌هۆی‌ به‌كارهێنانی‌ جۆره‌ حه‌بێك بۆ مانه‌وه‌ی‌ زیاتری‌ برنجه‌كه‌ له‌كۆگاكاندا، ئه‌وه‌ش وایكردووه‌ ژماره‌یه‌كی‌ زۆر هاوڵاتی‌ به‌هۆیه‌وه‌ گیان له‌ده‌ستبده‌ن.