كۆمپانیای (پترۆچاینا) كه گه‌وره‌ترین كۆمپانیای وه‌به‌رهێنانی نه‌وته له‌چین، به‌نیازه كاری وه‌به‌رهێنان له‌باشوری عێراق فراوانتربكات.
ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رز له‌زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه بڵاویكرده‌وه، گه‌وره كۆمپانیای پترۆچاینای چین، به‌شداری گه‌وره كۆمپانیای (ئیكسۆن مۆبیل)ی ئه‌مریكا ده‌كات، له‌پێشخستنی كێڵگه‌ی (خۆرئاوای قوڕنه یه‌ك)، كه به‌كێڵگه‌یه‌كی نه‌وتی زه‌به‌لاح داده‌نرێت، هاوكات كۆمپانیا چینییه‌كه له‌ئێستادا له‌گفتوگۆدایه له‌گه‌ڵ كۆمپانیای (لوك ئۆیه‌ڵ) بۆ كڕینی پشكێك، له‌كێڵگه‌ی نه‌وتی (خۆرئاوای قوڕنه دوو)ی عێراق.
له‌ئێستادا چین به‌گه‌وره‌ترین وه‌به‌رهێنی نه‌وت داده‌نرێت له‌باشوری عێراق، ده‌ستكردنی كۆمپانیای پترۆچاینا له‌كێڵگه‌ی نه‌وتی خۆرئاوای قوڕنه، ئه‌و كۆمپانیایه ده‌كاته گه‌وره‌ترین وه‌به‌رهێن له‌باشوری عێراقدا.