بەوێنە..مه‌ترسیدارترین پیشه‌ له‌جیهاندا

زۆربه‌مان له‌جۆری‌ پیشه‌كانمان نیگه‌ران‌و ناڕازیین، به‌ڵام كاركردن جیاوازی‌ هه‌یه‌، هه‌ندێك پیشه‌ له‌ناو ئۆفیسه‌كاندایه‌، یان بابڵین له‌فه‌رمانگه‌كاندا ئه‌نجامده‌درێن، ئه‌م پیشانه‌ ئاسانترن به‌به‌راود به‌و پیشانه‌ی‌ له‌شوێنێكی‌ مه‌ترسیداردا ئه‌نجامده‌درێن، ماڵپه‌ڕی‌ (ئه‌خبار الساعه‌) ڕاپۆرته‌ هه‌واڵێكی‌ بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌تێدا، ئاماژه‌ به‌ (9) پیشه‌ی‌ مه‌ترسیدار ده‌كات له‌سه‌ر ئاستی‌ جیهان له‌وانه‌.
پیشه‌ی‌ پۆلیس له‌وڵاتی‌ مه‌كسیك.
به‌گوێره‌ی‌ ڕاپۆرته‌كه‌ پیشه‌ی‌ پۆلیسی‌ له‌مه‌كسیك به‌یه‌كێك له‌پیشه‌ مه‌ترسیداره‌كان داده‌نرێت به‌به‌راود به‌وڵاتانی‌ دیكه‌، ئه‌وه‌ش  به‌هۆی‌ شه‌ڕه‌ به‌رده‌وامه‌كانی‌ نێوان پۆلیسی‌ ئه‌و وڵاته‌‌و مافیاكان، كه‌ ساڵانه‌ به‌هه‌زاران پۆلیس له‌و نێوه‌نده‌دا ده‌كوژرێن.
شۆفێری‌ ئوتومبێلی‌ بارهه‌ڵگر له‌ئه‌فریقا.
به‌مه‌ترسیدارترین پیشه‌ داده‌نرێت به‌هۆی‌ بونی‌ ڕێگه‌یه‌كی‌ دوورودرێژ‌و زۆربه‌ی‌ ڕێگه‌كان مه‌ترسیدارو شاخاوین، له‌یه‌ك ساڵدا (3) هه‌زار شۆفێر له‌و ڕێگه‌یانه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.
بڕینه‌وه‌ی‌ دره‌خته‌كان.
كه‌م كه‌س ئاره‌زوی‌ پیشه‌ی‌ بڕینه‌وه‌ی‌ دره‌خت ده‌كات، له‌ویلایه‌ته‌یه‌كگرتوه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ هه‌موو ئامێرێك‌و جلوبه‌رگێكی‌ تایبه‌ت به‌و كاره‌ هه‌یه‌، به‌ڵام له‌(100) هه‌زار كه‌س، (104) كه‌س به‌هۆی‌ ئه‌و پیشیه‌وه‌ گیان له‌ده‌ستده‌دات.
 
پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی‌ بۆمب.
یه‌كێكه‌ له‌پیشه‌ زۆر مه‌ترسیداره‌كان له‌جیهاندا، ئه‌و كه‌سانه‌ گیانی‌ خۆیان ده‌خه‌نه‌ مه‌ترسیه‌وه‌ بۆ ڕزگاركردنی‌ ژیانی‌ كه‌سانی‌ تر.
 
ڕۆژنامه‌نووسی‌ له‌سوریا. 
جه‌نگ زۆربه‌ی‌ جیهانی‌ گرتووه‌ته‌وه‌ ڕۆژنامه‌نوس به‌هۆی‌ پیشه‌كه‌یه‌وه‌ كه‌ ڕوماڵكردنی‌ هه‌واڵه‌ به‌تایبه‌ت ڕووداوه‌كانی‌ جه‌نگ، زیاتر ڕووبه‌ڕووی‌ مه‌رگ ده‌بێته‌وه‌، له‌ئێستادا سوریا مه‌ترسیدارترین وڵاته‌ بۆ ڕۆژنامه‌نوسان، ڕاوێژكاری‌ پارێزگاریكردن له‌ڕۆژنامه‌نوسان له‌ئامارێكدا ئاماژه‌ به‌كوژرانی‌ زیاتر له‌ (39) ڕۆژنامه‌نوس‌و ڕفاندنی‌ (21) ڕۆژنامه‌نوس ده‌كات له‌م ساڵدا ته‌نها له‌سوریا.
 
كاركردن له‌كانه‌خه‌ڵوزه‌كانی‌ چین.
به‌شێوه‌یه‌كی‌ گشتی‌ كاركردن له‌كانه‌ خه‌ڵوزه‌كان پیشه‌یه‌كی‌ مه‌ترسیداره‌، به‌ڵام له‌چین ئه‌و كاركردنه‌ جیاوازه‌، له‌مساڵدا (1384) كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.
پیشه‌ی‌ فڕۆكه‌وانی‌ له‌ڕوسیا.
سواربوونی‌ فڕۆكه‌ كارێكی‌ ناخۆشه‌، به‌ڵام پیشه‌ی‌ فڕۆكه‌وانی‌ له‌ڕوسیا توشی‌ دڵه‌ڕاوكی‌ زیاتر ده‌كات، چونكه‌ له‌ساڵانی‌ ڕابردوودا (800) كه‌س له‌ڕوداوی‌ فڕۆكه‌دا له‌و وڵاته‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.
 
شۆفێری‌ پاس له‌ گواتیمالا.
به‌هۆی‌ بونی‌ گروپه‌ تیرۆرستیه‌كان له‌و وڵاته‌دا، زیاتر له‌(900) شۆفێری‌ پاس له‌سه‌رتای‌ ئه‌مساڵه‌وه‌ تا ئه‌مڕۆ كوژراون، به‌هۆی‌ ترس له‌مه‌رگ زۆربه‌ی‌ شۆفێره‌كان وازیان له‌كاره‌كانیان هێناوه‌.
 
 
پاسه‌وانی‌ تایبه‌ت له‌عێراق.