وه‌زیری گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی ئێران ئاشكرایكرد، له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی داهاتوودا گۆگڵی ئیسلامی ئێرز ده‌كه‌وێته خزمه‌تی هاوڵاتیانه‌وه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ڕۆژنامه‌ی (میللییه‌ت)ی توركی، (محه‌مه‌د حه‌سه‌ن نامی) وه‌زیری گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی ئێران ڕایگه‌یاند، گۆگڵی ئیسلامی ئێرز له‌ماوه‌ی چوار مانگی داهاتوو دهكهوێتهكارو ئامانج له‌و پێگه‌یه‌ش، پێدانی زانیاری باوه‌ڕپێكراو ڕاستییه به‌هاوڵاتیان هاوشێوه‌ی پێگه‌ی (ویكیپیدیا) بۆ به‌ده‌ستهێنانی پاره.
وه‌زیری گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی ئێران باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌و پێگه‌یه لهئێرانو ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیش له‌خزمه‌تی هاوڵاتیاندا ده‌بێت، موسڵمانه‌كانیش له‌هه‌ر شوێنێكی دنیادابن، له‌ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی ئه‌و پێگه‌یه‌وه ده‌توانن قیبله بدۆزنه‌وه.