پەرە بە زمان دەدات

كۆمپانیای‌ گوگڵی‌ ئه‌مریكی‌ هه‌ستا به‌زیادكردنی‌ پێنج زمانی‌ تر بۆ به‌شی‌ وه‌رگێڕان (GoogleTranslate).
به‌زیادكردنی‌ ئه‌و پێنج زمانه‌ش، زمانه‌ جیاوازه‌كانی‌ گوگڵ گه‌یشته‌ (70) زمان، كه‌ ئه‌مانه‌ی‌ خواره‌وه‌ن.
1-    زمانی‌ بۆنسیه‌، زمانی‌ فه‌رمی‌ بۆسنه‌و هه‌رسكه‌.
2-    زمانی‌ سیبیوانیه‌، یه‌كێكه‌ له‌و زمانانه‌ی‌ كه‌ له‌فلیپین به‌كاردێت.
3-    زمانی‌ هومونجیه‌، ئه‌و زمانه‌ له‌چین‌و ڤێتنام‌و لاوس‌و تایلاندو ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا به‌كاردێت.
4-    زمانی‌ جاویه‌، له‌وڵاتی‌ ئیندۆنیزیا به‌كاردێت.
5-    زمانی‌ خمیریه‌، یه‌كێكه‌ له‌زمانه‌ فه‌رمییه‌كانی‌ كه‌مبۆدیا.
ژماره‌ی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ به‌و پێنج زمانه‌ قسه‌ ده‌كه‌ن (182) ملیۆن كه‌سه‌.