كۆمپانیای به‌ناوبانگی جیهانی مایكرۆسۆفت تایبه‌ت به‌پرۆگرامسازی ئاشكرایكرد، كۆمپانیاكه‌یان له‌ساڵی داهاتوودا، نۆیكردنه‌وه‌ی سیستمی ویندۆزی ئێكس پی ڕادهگرێتو به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پشتگیری له‌و ویندۆزه ناكات، چونكه به‌سیستمێكی لاوازی ده‌زانن.
كۆمپانیای مایكرۆسۆفت لهڕاپۆرتێكدا ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه، ئامۆگاری به‌كارهێنه‌رانی ویندۆزی ئێكس پی ده‌كه‌ن، كه ئه‌و سیستمه به‌كارنه‌هێنن، چونكه كۆمپانیاكه نوێكردنه‌وه‌ی ئه‌و ویندۆزه ڕاده‌گرێت، ئه‌وه‌ش مه‌ترسی هاككردنی لێده‌كرێت، كه زیان بهزانیارییهكانیان ده‌گه‌یه‌نێت.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن، پێویسته به‌كارهێنه‌ران ویندۆزی ئێكس پی به‌كارنه‌هێنن، به‌ڵكو ویندۆزی (7، 8) به‌كاربهێنن، چونكه ڕووبه‌رووی كه‌مترین فایرۆس ده‌بێته‌وه، به‌گوێری ڕاپۆرتی كۆمپانیاكه‌یان له‌كاتی پشكنین به‌دوای فایرۆس له‌سیستمی ویندۆزی ئێكس پی زیاتر له(17) فایرۆسی تێدایه، به‌ڵام له‌سیستمی ویندۆزی (7، 8) ڕێژه‌كه‌ی (0.2)فایرۆسی تیدایه.