لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان، لە جەژندا چاودێری بازاڕ و شوێنە گشتیەكان دەكەن

سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییه‌تی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی ئاشكرایكرد، له‌ڕۆژانی جه‌ژندا پشوو وه‌رناگرن‌و لیژنه‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام چاودێری بازاڕو شوێنه‌ گشتییه‌كان ده‌كه‌ن.
(عوسمان ئه‌بوبه‌كر) سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییه‌تی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی به‌ NNA ڕاگه‌یاندوە، له‌ڕۆژانی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زاندا، لیژنه‌كانیان پشوو وه‌رناگرن، به‌به‌رده‌وامی كارده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی چاودێری بازاڕو شوێنه‌ گشتییه‌كان بكه‌ن‌و ڕێگری له‌سه‌رپێچیكردن بگرن.
(عوسمان ئه‌بوبه‌كر) سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییه‌تی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی ڕوونیكرده‌وه‌، چه‌ند لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ندیان پێكهێناوه‌، تا بتوانن له‌ڕێگه‌ی ئه‌و لیژنه‌ تایبه‌تمه‌ندانه‌وه‌ به‌ته‌واوه‌تی بازاڕو شوێنه‌ گشتییه‌كان كۆنترۆڵ بكه‌ن، ڕێگه‌ له‌ئه‌نجامدانی هه‌موو جۆره‌ سه‌رپێچیه‌ك بگرن.