قازانجێكی زۆری كردوە

نرخی‌ پشكی‌ كۆمپانیای‌ تویۆتای‌ جیهانی‌ به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی‌ ڕابردوودا (94%) زیای‌ كردووه‌‌و به‌مه‌ش ئه‌و كۆمپانیایه‌ قازانجێكی‌ زۆری‌ كردووه‌.
سایتی‌ CNN بڵاویكرده‌وه‌، كۆمپانیای‌ تویۆتا ڕایگه‌یاندووه‌ نرخی‌ پشكه‌كانی‌ له‌بۆرسه‌ی‌ جیهانیدا (94%) به‌رزتربووه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌ڕای‌ گێڕانه‌وه‌ی‌ ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی‌ كه‌ له‌ساڵی‌ ڕابردوودا كێشه‌یان هه‌بوو.
كۆمپانیای‌ تویۆتا زیاتر له‌دوو ملیار ئۆتۆمبێلی‌ فرۆشتوه‌، واته‌ زیاتر له‌پێنج ملیار‌و نیو دۆلار قازانجی‌ كردووه‌.
به‌ به‌رزبونه‌وه‌ی‌ نرخی‌ پشكه‌كانی‌، كۆمپانیای‌ تویۆتا ڕكابه‌ری‌ ئه‌و كۆمپانیانه‌ ده‌كات كه‌ پشكه‌كانیان به‌نرخێكی‌ زۆر ده‌فرۆشرێت له‌جیهاندا.