ئەوروپا .. فرۆشی ئۆتۆمبێل كەمیكردووە

بە پێچەوانەی ئەمەریكا فرۆشی ئۆتۆمبێل لە وڵاتانی ئەوروپا كەمیكردووە 
ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە فرۆشی ئۆتۆمبێل لە ئەمەریكا لە ماوەی مانگی تەمووزی رابردوو بە رێژەی چوار لەسەدا زیادیكردووە و بەرزترین ئاستی فرۆشی لەوەتەی مانگی تمموزی ساڵی 2006 تۆمار كردووە
 بە پێچەوانەی ئەوەش لە وڵاتانی ئەوروپا فرۆشی ئۆتۆمبێل كەمیكردووە و پیشەسازی ئۆتۆمبێل لە قەیراندایە ، لە مانگی رابردوو فرۆشی ئۆتۆمبێل سەدا پێنج تاوەكو سەدا شەش كەمیكردووە ، شارەزایانی بواری ئابووریش پێیان وایە هۆكاری كەم فرۆشتنی ئۆتۆمبێل لە ئەوروپا بۆ بەرزبوونەوەی رێژەی بێكاری و كەمبوونەوەی داهاتی كەسی دەگەرێتەوە .