لە میانی مەرسومێكدا بەشار ئەسەدی سەرۆكی سوریا ڕایگەیاند” جگە لە دراوی لیرە كە دراوی ڕەسمی وڵاتی سوریایە نابێت كار بە هیچ جۆرە دراوێكی تر بكرێت
ئاژانسی هەواڵی سوریا بڵاوی كردۆتەوە لە میانی مەرسومی ژمارە 54 ی ئەمساڵ جگە لە دراوی لیرە كار كردن بە دراوە بیانیەكان قەدەغەكرا ،
راشیگەیاند” هەر كەسێك سەرپێچی لە بڕیارەكە بكات ئەوا ماوەی 6 بۆ 10 مانگ زیندانی دەكرێت و سزای ماددی دەدرێت .