ئەحمەدی نەژاد زیانی (800) ملیارى دۆلار لە ئێران داوە

لەماوەی هەشت ساڵی سەرۆكایەتیەكەی‌ (مەحمود ئەحمەدی‌ نەژاد)دا؛ ئێران (800) ملیار دۆلار زیانی‌ ئابووری‌ بەركەوتووە ‌و بواری‌ ئابووری‌ لەو ماوەیەدا بەتەواوی‌ پشتگوێخراوە. 
ماڵپەری عەرەبیە نێتـ بڵاویكردەوە كە (هاشمی‌ ڕەفسەنجانی‌) سەرۆكی‌ ئەنجومەنی‌ دیاریكردنی‌ بەرژەوەندیەكانی‌ ئێران ڕایگەیاندووە، لەماوەی‌  هەشت ساڵی سەرۆكایەتیەكەی‌ ئەحمەدی‌ نەژاددا بواری‌ ئابوری‌ پشتگوێخراوە‌و بەو هۆیەشەوە (800) ملیار دۆلار زیان بەر ئابوری‌ ئێران كەوتووە.
 ڕەفسەنجانی بەرواردی لە نێوان ئەدای حكوومەتی خۆی و ئەحمەدی نەژاد كردووە و رایگەیاندووە كە كاتێك ئەو سەرۆكی‌ ئێران بووە لەساڵی‌ (1988)دا‌  داهاتی ئێران ساڵانە 8 ملیار دۆلار بووە لەگەڵ ئەوەیشدا توانیوێتی ئەوەی شەڕی‌ نێوان عێراق ‌و ئێران وێرانی كردبوو بونیادی بنێنەوە و باری‌ ئابوری‌ ئێران باشتر بووە . 
لەبارەی ماوەی‌ سەرۆكایەتیەكەی‌ ئەحمەدی‌ نەژاندیش رەفسنجانی دەلێت لەماوەی‌ هەشت ساڵی‌ ماوەی‌ سەرۆكایەتیەكەی‌ ئەحمەدی‌ نەژاددا هەموو ساڵێك ئێران (100) ملیار دۆلار زیانی‌ ئابوری‌ پێگەیشتووە.