فرۆشی ئۆتۆمبێل لە ئەمەریكا لە ماوەی مانگی تەمووزی رابردوو بە رێژەی چوار لەسەدا زیادیكردووە و بەرزترین ئاستی فرۆشی لە مانگی تمموزی ساڵی 2006وە تۆمار كردووە .
فرۆشی ئۆمۆبێلەكانی كۆمپانیا تۆیۆتای ژاپۆنی لە ئەمەریكا مانگی رابردوو حەڤدە لەسەدا زیادیكردووە و لەو مانگەدا تۆیۆتا سەدونەوەدسێ هەزار و سێسەدونەدوچوار ئۆتۆمبێلی لە ئەمەریكا فرۆشتووە .
هاوكات فرۆشی ئۆتۆمبێلەكانی گڕووپی جەنەرال مۆتۆرز لە ئەمەریكا لە مانگی رابردوو شازدە لەسەدا زیادیكردووە و كۆمپانیاكە لەو مانگەدا دووسەدوسیوچوار هەزار و حەفتاویەك ئۆتۆمبێلی لە ئەمەریكا فرۆشتووە .
كۆمپانیای كرایسلەریش بۆ چوارەمین مانگ لەسەر یەك فرۆشی ئۆتۆمبێلەكانی یازدە لەسەدا زیادیكردووە و لەو مانگەدا 140 هەزار و 102 ئۆتۆمۆبێلی فرۆشتووە . كۆمپانیای فۆردیش فرۆشی یازدە لەسەدا زیادیكردووە و لەو مانگەدا سەدونەوەدسێ هەزار و 715 ئۆتۆمبیلی فرۆشتووە .