قونسوڵی نوێی ئیتاڵیا سەردانی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کرد

سەرۆکی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و ژمارەیەک لە ئەندامانی ژور پێشوازیانکرد لە کەرمێلۆ ڤیکارە قونسوڵی نوێی ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان.
قۆنسۆڵی نوێی ئیتاڵیا ڕای گەیاند دەیانەوێت لە ڕێگەی ئەم سەردانەیەوە بتوانێت پەیوەندییەکی بازرگانی و ئابوری توندو تۆڵ لە نێوان بازرگاناندا دروستبكەن بۆ گرنگی دانی زیاتری کاری کۆمپانیا ئیتاڵیەکان لە هەرێمی کوردستان و بەتایبەت شاری سلێمانی.
لایخۆشیانەوە سیروان محەمەد سەرۆکی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و ئەندامانی ژور پیرۆزباییان لە دەست بەکاربونی قونسوڵی نوێکرد هیوایان خواست بتوانن پەیوەندیەکان بەرەو پێش ببەن و کاری باشتر لە گەڵ کۆمپانیا ئیتاڵیەکان ئەنجام بدرێت،
سیروان محەمەد ڕاشی گەیاند لە زۆربەی پێشانگاکاندا کۆپانیا ئیتاڵیەکان بەشداریان کردوە و جێگای خۆیان هەبووە لە هێنانی کەلو پەلی ئیتاڵی بۆ هەرێمی کوردستان داوشی لە قونسوڵ کرد کە بتوانن لە پێشانگاکانی ئیتاڵیادا هاوکاربن بۆ گەیاندنی کۆمپانیاكانی هەرێم بۆ بەستنی پەیوەندی زیاتر بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی.