به‌مه‌به‌ستی وه‌به‌رهێنان له‌بواری كشتوكاڵ، (25) كۆمپانیا وه‌به‌رهێنی (دوبه‌ی) دێنه هه‌رێمی كوردستان.
ماڵپه‌ڕی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێم بڵاویكرده‌وه، له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كی (د. سیروان بابان) وه‌زیری كشتوكاڵ‌و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی ههرێمو (ئامانج یاروه‌یس) به‌ڕێوه‌به‌رو نوێنه‌ری نوسینگه‌ی ژووری بازرگانی دوبه‌ی له‌هه‌ولێر، تاووتوێی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی ههرێمو دوبه‌ی كرا، ئاماژه به‌و شانده فه‌رمیه كرا، كه له‌ساڵی داهاتوودا دێنه ههرێمو له‌نوێنه‌رانی (25) كۆمپانیا پێكدێت، كه له‌ئێستادا قه‌باره‌ی بازرگانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا زۆر فراوانه.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، شاندی ئه‌و كۆمپانیایانه مه‌به‌ستیان ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی وه‌به‌رهێنانه له‌بواری كشتوكاڵی هه‌رێم.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیری كشتوكاڵ‌و سه‌رچاوه‌كانی ئاو ڕونیكرده‌وه، له‌ئێستادا ئیماراتی عه‌ره‌بی بهگشتیو دوبه‌ی به‌تایبه‌تی، له‌بواری بازرگانیدا زۆر پێشكه‌وتووه‌و له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستانیشدا په‌یوه‌ندی بازرگانی‌و وه‌به‌رهێنانی له‌وپه‌ڕی پێشكه‌وتن‌و په‌ره‌سه‌ندندایه، باسی له‌ئاماده‌كارییه‌كانی وه‌زاره‌تیش كرد، بۆ داڕشتنی پلانی پێنج ساڵه‌ی داهاتووی وه‌زاره‌ت بۆ به‌دیهێنانی ئامانجی سه‌ره‌كی وه‌زاره‌ت له‌دابینكردنی ئاسایشی خۆراك‌و ئاو.
وه‌زیری كشتوكاڵ‌و سه‌رچاوه‌كانی ئاو جه‌ختیكرده‌وه، ژووری بازرگانی دوبه‌ی هاوكاری وه‌زاره‌ت بكات له‌كردنه‌وه‌ی بازاڕ بۆ ساخكردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی له‌پێویستیی هاوڵاتیانی هه‌رێم زیاده‌و له‌بازاڕه‌كانی دوبه‌ی ساغبكرێنه‌وه.
لایخۆیشیهوه به‌ڕێوه‌به‌رو نوێنه‌ری نوسینگه‌ی ژووری بازرگانی دوبه‌ی له‌هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستی هاندانی كۆمپانیا وه‌به‌رهێنه‌ره‌كانی دوبه‌ی، تاوه‌كو به‌شداری له‌بوژاندنه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووری هه‌رێمدا بكه‌ن، ئاماده‌ی هه‌موو هاوكارییهكن.