كۆمپانیای به‌ناوبانگی (BMW) ئۆتۆمبیلێكی نوێ به‌رهه‌م ده‌هێنێت كه به‌كاره‌با كارده‌كات، بڕیاره له‌تشرینی دووه‌مدا بخرێته بازاڕه‌كانی جیهانه‌وه.
سایتی ڕادیۆ سه‌وا بڵاویكرده‌وه، كۆمپانیای (BMW)ی ئه‌ڵمانی ئۆتۆمبیلێكی نوێ به‌ناوی (i3) ده‌خاته بازاڕه‌كانی جیهانه‌وه، كه ئۆتۆمبیلێكی تایبه‌تمه‌نده، نرخه‌كه‌شی زۆر هه‌رزانتره له‌جۆره‌كانی تری (BMW).
ئۆتۆمبیله نوێیه‌كه نرخه‌كه‌ی له(35) هه‌زار یۆرۆ تێناپه‌ڕێت، ئه‌مه‌ش به‌كه‌مترین نرخ بۆ ئۆتۆمبیلی (BMW) داده‌نرێت كه تا ئێستا دروستكرابێت.
هاوكات كۆمپانیای فۆردیش ئۆتۆمبیلێكی نوێ ده‌خاته بازاڕه‌كانی جیهانه‌وه كه به‌گازی سروشتی كار ده‌كات، توانای ڕۆیشتنی (1200) كیلۆمه‌تر هه‌یه له‌سه‌ر یه‌ك ته‌نكی گازی سروشتی، له‌به‌رامبه‌ردا هه‌مان ئۆتۆمبیل به‌یه‌ك ته‌نكی به‌نزین توانای ڕۆیشتنی ته‌نها (36) كیلۆمه‌تری هه‌یه، كه ئه‌مه‌ش واده‌كات به‌كارهێنه‌رانی خه‌رجیه‌كی زۆریان بۆ بگه‌ڕێته‌وه.