وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی هه‌نارده‌ی نهوتو داهاتی نه‌وت تۆمه‌تبارده‌كات، په‌رله‌مانتارێكی كوردیش له‌لیژنه‌ی نهوتو غاز ئه‌و تۆمه‌تانه ڕه‌تده‌كاته‌وه، هۆكاری كه‌مبوونه‌وه‌ی داهاتی نه‌وت بۆ خراپی باری ئهمنیو ته‌قانده‌نه‌وه‌ی بۆریه نه‌وتییه‌كان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
(قاسم محه‌مه‌د قاسم) بڕیارده‌ری لیژنه‌ی نهوتو غاز له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌فراكسیۆنی هاوپه‌یمانیی كوردستان به NNA ڕاگه‌یاندوە، كه‌مبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ی داهاتی نه‌وت ده‌بێت، چه‌ند هۆكارێكیش هه‌ن بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی هه‌نارده‌ی نه‌وت، له‌وانه كۆنی بۆریه نهوتییهكانو خراپی باری ئه‌منی وڵات كه به‌هۆیه‌وه چه‌ندین جار بۆریه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك ته‌قێنراونه‌ته‌وه، چه‌ند ڕۆژێك هه‌نارده‌ی نه‌وت له‌و بۆریه نه‌وتیانه‌وه ڕاگیراوه.
(قاسم محه‌مه‌د قاسم) وتیشی:”تۆمه‌تباركردنی حكومه‌تی هه‌رێم به‌كه‌مكردنه‌وه‌ی داهاتی نه‌وت له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی نه‌وته‌وه دووره له‌ڕاستیه‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه حكومه‌تی عێراق به‌رپرسه له‌كه‌مبوونه‌وه‌ی داهاتی نه‌وت، چونكه حكومه‌تی عێراق به‌نیازنییه چاره‌سه‌ری كێشه‌ی نهوتو غازی نێوان ههرێمو به‌غدا بكات، ئه‌گه‌ر حكومه‌ت پاره‌ی كۆمپانیا بیانیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بدات، ئه‌وا حكومه‌تی هه‌رێم ڕۆژانه (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه ده‌كات به‌وه‌ش به‌شێك له‌كه‌مبوونه‌وه‌ی داهاتی نه‌وت چاره‌سه‌رده‌كرێت، هۆكارێكی دیكه‌ش (حسێن شه‌هرستانی) جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری وزه، ڕۆڵی نه‌رێنی بینیوه له‌كه‌مبوونه‌وه‌ی هه‌نارده‌و داهاتی نه‌وتدا”.