بڕیاره دوای جه‌ژنی ره‌مه‌زان پێدانی پێشینه‌ی خانوبه‌ره به‌و هاووڵاتیانه‌ی كه مامه‌ڵه‌ی نوێیان پێشكه‌شكردووه ده‌ستپێبكاته‌وه، ئابوریناسێكیش پێشبینی ده‌كات له‌گه‌ڵ پێدانی پێشیینه‌كه‌دا، نرخی كه‌ره‌سته‌كانی بیناسازی ڕوو له به‌رزبونه‌وه بكات.
ئابووریناس محه‌مه‌د سلێمان به pukmedia ی راگه‌یاندوە: به‌پێی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم، بڕیاره له‌دوای جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه، پێدانی پێشینه‌ی خانوبه‌ره بدرێته ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی كه مامه‌ڵه‌ی نوێیان پێشكه‌شكردووه، ئه‌مه‌ش مژده‌یه‌كی دڵخۆشكه‌ره‌و یه‌كێكه له هه‌نگاوه زۆر گرنگه‌كان كه ده‌توانێت كاریگه‌ری باشی هه‌بێت له‌بواری كه‌مكردنه‌وه‌ی گرفتی نیشته‌جێبووندا.
وتیشی: وه‌ك له ئه‌زمونی ساڵانی پێشوودا ده‌ركه‌وتووه، له‌گه‌ڵ پێدانی پێشیینه‌كه‌دا نرخی كه‌ره‌سته‌كانی بیناسازی روو له به‌رزبونه‌وه ده‌كات، به‌ڵام پێویسته بازرگانان ئه‌مه وه‌ك ده‌رفه‌تێك نه‌قۆزنه‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ماددی خۆیان، نه‌یكه‌نه هه‌لێك بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی كه‌ره‌سته‌ی بیناسازی له‌كوردستاندا، ئه‌وانیش به گیانێكی نیشتیمانپه‌روه‌رانه‌و هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتی، هاوكار و پاڵپشتی ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بن بۆ سه‌رخستنی ئه‌و پلانه زانستییه كه پلانی نه‌هێشتنی كێشه‌ی نیشته‌جێبوونه له شار و ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمدا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه پێویسته به‌چاوێكی پڕ بایه‌خه‌وه له‌و خزمه‌تگوزارییه گرنگه كه پێدانی پێشیینه‌ی خانوبه‌ره‌یه بڕوانین، چونكه به‌دڵنیاییه‌وه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕێی جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌و پلانی له‌وجۆره‌وه، ده‌توانێت زاڵ بێت به‌سه‌ر گرفتی نیشته‌جێبووندا و ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی خانوویان نیه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌مبكاته‌وه.