عێراق .. داهاتی‌ نه‌وت له‌ 6 مانگی ئه‌مساڵدا (79) ملیار دۆلار بووه‌

وه‌زاره‌تی‌ نه‌وتی‌ عێراق بڵاویكرده‌وه‌ داهاتی‌ نه‌وتی‌ عێراق له‌شه‌ش مانگی‌ سه‌ره‌تای‌ ئه‌مساڵدا گه‌یشتووه‌ته‌ زیاتر له‌(79) ملیار دۆلار.
 
فه‌لاع عامری به‌رێوه‌به‌ری گشتی به‌بازارخستنی نه‌وتی عێراق به‌ ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ ئه‌خباریه‌ی راگه‌یاند ،  له‌ماوه‌ی‌ شه‌ش مانگی‌ سه‌ره‌تای‌ ئه‌مساڵدا هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق زیاتر له‌(400) ملیۆن به‌رمیل بوو كه‌ مانگانه‌ نزیكه‌ی‌ (74) ملیۆن‌و (800) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌كراوه‌ ‌.
ئه‌وه‌شی‌ خستووه‌ته‌ڕوو، داهاتی‌ نه‌وت له‌شه‌ش مانگی‌ سه‌ره‌تای‌ ئه‌مساڵدا، گه‌یشتووه‌ته‌ (79) ملیار‌و (800) ملیۆن دۆلار، كه‌ له‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ داهاتی‌ مانگانه‌ برییتیبووه‌ له‌ حه‌فت ملیار‌و (519) ملیۆن دۆلار. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ له‌و ماوه‌یه‌دا یه‌ك به‌رمیل نه‌وت به‌(101) دۆلار‌و په‌نجا و هه‌شت سه‌نت فرۆشراوه‌ .