كڕیارانی نه‌وتی ئێران كەمبونەتەوە

ده‌زگای هه‌واڵنێری رۆیتێرز له‌باره‌ی گوشاره‌كانی سه‌ر ئێران رایگه‌یاند: وڵاتانی چین و هیندستان و ژاپۆن و كۆریای باشوور كریارانی سه‌ره‌كی نه‌وتی ئێرانن و ئه‌و وڵاتانه‌ له‌ چه‌ند مانگی رابردوودا هاورده‌كردنی نه‌وتی ئێرانیان 20% كه‌متر كردووه‌ته‌وه‌و بریاره‌ ئه‌و وڵاتانه‌ ئاستی كرینی نه‌وت له‌ ئێران كه‌متر بكه‌نه‌وه‌و به‌وجۆره‌ گوشاری زیاتر بخه‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌.
ئێران پێش ده‌ستپێكی سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان رۆژانه‌ 4 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی نارده‌ی وڵاتانی جیهان ده‌كرد و پله‌ی دوه‌می وڵاتانی نارده‌كاری نه‌وتی به‌ده‌سته‌وه‌و بوو به‌ڵام پاش ده‌ستپێكی سزای توندی وڵاتانی رۆژئاوا بۆسه‌ر نه‌وتی ئێران، به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت بۆ 1 ملیۆن به‌رمیل به‌رهه‌می رۆژانه‌ دابه‌زیوه‌و ئێستا عێراق له‌ پله‌ی دوه‌می وڵاتانی نارده‌كاری نه‌وت دایه‌.
هه‌روه‌ها بریاره‌ ئه‌مریكا سزای نوێ و توندتر بۆسه‌ر نه‌وتی ئێران بسه‌پێنێ.