هەناردەی نەوتی ئۆپێك كەمیكردوە

تێكڕای رێژەی بەرهەم و هەناردەی نەوتی رێكخراوی ئۆپێك لە مانگی رابردوودا كەمبوونەوەی بەخۆوە بینیوە، بەگوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی دەنگوباسی رۆیتەرز، بەهۆی ئاڵۆزییەكانی لیبیا و عێراق لە ماوەی مانگی تەمموزی رابردوو بەراورد بە چوار مانگی پێشووتر.
تێكڕای رێژەی بەرهەم و هەناردەی نەوتی رێكخراوی ئۆپێك كەمبوونەوەی بەخۆوە بینیوە، وەك سەرچاوەكە ئاماژەی پێكردووە، رێژەی هەناردەی نەوتی ئۆپێك لە ماوەی ئاماژە پێدراودا سێزدە ملیۆن بەرمیل لە رۆژێكدا كەمی كردووە بەجۆرێك كە لە مانگەكانی پێشتووتردا رێكخراوەكە (30) ملیۆن و سی و هەشت هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەی بازاڕەكان كردووە،
 كەچی لە مانگی رابردوو، رێژەكە بۆ (30) ملیۆن و بیست و پێنج هەزار بەرمیلی رۆژانە كەمیكردووە كە ئەمەش بەهۆی كەمبوونەوەی رێژەی بەرهەم و هەناردەی نەوتی لیبیا و عێراق بووە.