رێژەی هەڵاوسان لە توركیا بەرزدەبێتەوە

توركیا پێشبینییەكانی خۆی لەبارەی رێژەی هەڵاوسان بۆ كۆتایی ساڵ لە رێژەی سەدا پێنج پۆینت دوو بۆ سەدا شەش پۆینت دوو بەرزدەكاتەوە. 
ئەردیم باشجی سەرۆكی بانكی ناوەندی توركیا ئاماژەی بەوەدا كە رێژەكە بە نزیكەی یەك خاڵ بەرزدەبێتەوە،
 ئەوەشی روونكردەوە كە ئەوان رەچاوی نرخی دراو و گۆڕانكارییەكانی نرخی نەوتیش لەبەرچاو دەگرن. جێگەی باسە بانكی ناوەندی توركیا هەوڵێكی زۆر دەدات بۆ بەهێزكردنی بەهای لیرە كە بەهۆی هەڵاوسانەوە لاوازبووە، هاوكات پاشەكشێكردنی بەهای دراوی ناوخۆیی ئەو وڵاتە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی خەرجییەكانی كەرەستە هاوردەكان ‌و هۆكارێكە بۆ دروستبوونی هەڵاوسان لە كەرتی ئابووریدا، هەفتەی رابردوو بانكی ناوەندی ئەو وڵاتە، 
نرخی سوودی لەسەر قەرزە كورتخایەنەكان بەرزكردەوە و رێژەكەشی سەدا سفر پۆینت 75 بووە و بەهای گشتیشی گەیشتە سەدا 7 پۆینت بیست و پێنج كە ئەوەش لەچوارچێوەی پشتگیریی دراوە لە بەردەم هەڵاتنی سەرمایەی بیانی لە ناوخۆی توركیا.