ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا هاوردەكردنی هەموو جۆرە باڵندەیەكی لە (19) وڵات قەدەغەكرد و هاوكات ئەنجوومەنی وەزیرانی بریاری قەدەغەكردنی هاوردەكردنی مریشكی زیندوو و بەستووی لە هیندستان وەك خۆی هێشتەوە.
ئەمانەی گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە كە هاوردەكردنی هەموو جۆرە باڵندەیەك لە (19) وڵات قەدەغەیە و نابێت بەهیچ شێوەیەك مریشكی زیندوو و بەستووش لە هیندستان هاوردە بكات . ئەنجوومەنی وەزیرانی هۆكاری دەركردنی ئەم بڕیارەی گەڕاندۆتەوە بۆ بڵاویوونەوەی ئەنفلوانزای باڵندە.
وڵاتەكانیش بریتین لە بەنگلادیش و بۆتان و كەمبۆدیا و چین و هۆنگ كۆنگ و لاوس ماینمار و میسر و ڤێتنام و ژاپۆن و كۆریا و هۆلەندا و باشووری ئەفریقیا و ئیندۆنزیا و نیپال و سریلانكا و مەكسیك و ئەڵمانیا و هندستان لەگەڵ ویلایەتی ئەركناس لە ئەمەریكا.