بەپێی توێژینەوەیەك لە ماوەی شەش مانگی رابردووی ئەمساڵدا بە بڕی زیاتر لە چوار ملیار دۆلاری ئەمەریكی وبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان كراوە .
رۆژنامەی هەولێر بڵاویكردەوە كە بەپێی توێژینەوەیەكی بەڕێوەبەرایەتی زانیاری فەرمانگەی لێكۆڵینەوە و زانیاری دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان؛ لە ماوەی شەش مانگی رابردووی ئەمساڵدا بڕی (4) ملیار و (311) ملیۆن دۆلار لە 48 پڕۆژە لە هەرێمی كوردستان وەبەرهێنراوە؛ كە دوو هەزار و 147 دۆنم زەوییان بۆ تەرخانكراوە .
زۆرترین وەبەرهێنانیش لە شاری هەولێر كراوە بە بڕی یەك ملیار و 647 ملیۆن دۆلار و؛ دوای ئەوەیش شارەكانی دهۆك و سلێمانی بە پلەی دووەم و سێیەم دێن .
زۆرترین پرۆژەكانیش لە كەرتی پیشەسازی بووە و كەمترینیشیان لە كەرتی پەروەردە و كشتوكاڵ بووە .