له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه به‌بڕیارێكی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ‌و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێم هاورده‌كردنی ئه‌و سه‌وزه‌و میوانه‌ی كه له‌هه‌رێمی كوردستان به‌رهه‌م ده‌هێنرێت قه‌ده‌غه كرا.
به‌هۆی پێگه‌یشتنی سه‌وزه‌و میوه له‌هه‌رێمی كوردستان‌و دابینكردنی به‌رهه‌مه كشتوكاڵیه‌كان و پڕكردنه‌وه‌ی پێویستیه‌كانی ناوخۆ، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ‌و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا، هاورده‌كردنی ئه‌و سه‌وزه‌و میوانه‌ی‌له‌ناوخۆی هه‌رێمدا به‌رهه‌مدەهێنرێن و پێداویستی ناوخۆ پڕده‌كه‌نه‌وه، قه‌ده‌غه بكرێن.
(ئه‌نوه‌ر عومه‌ر قادر) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پلاندانان له‌وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ‌و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به NNA ڕاگه‌یاندوە، هاورده‌كردنی (ته‌ماته، بامێ، خه‌یارو كوله‌كه) له‌مانگی چواره‌وه قه‌ده‌غه كراوه، سێ‌و، هه‌نار، هه‌ڵوژه‌و میوه‌كانی دیكه‌ش له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه قه‌ده‌غه‌كرا، هه‌تا ئه‌وكاته‌ی به‌رهه‌مه خۆماڵییه‌كان كه‌م ده‌بێته‌وه‌و ناتوانن پێداویستی هاوڵاتیان دابین بكه‌ن، ئه‌و كاته ڕێگه به‌هاورده كردنیان ده‌درێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌بازاڕه‌كانی هه‌رێمدا كه‌م نه‌بنه‌وه.