شارەزایەكی بواری ئابوری عیراق پێی وایە: فرۆشتنی دۆلار لە زیادكردنە ئاشكراكانی بانكی ناوەندیدا بەشێوەی نەخت لە فرۆشتنی ئەو دراوە بەشێوە حەواڵات زۆر مەترسیدارترێكەو هەوڵەكانی بانكی ناوەندیش بۆ بەرزكردنەوەی بەهای دینار لە بەرامبەر دۆلاردا بێ ئەنجامن.
ماجید صوری كە شارەزای ئابورییە ئاماژەی بەوەشكردووە: فرۆشتنی دۆلار بە شێوەی نەخت لە زیادكردنەكانی بانكی ناوەندیدا دەبێتەهۆی لاوازی چاودێریكردن لەسەر چۆنیەتی خەرجكردن و هەناردەكردنی ئەو دراوە بۆ دەرەوەی وڵات. ئاشكراشیكرد: هەوڵەكانی بانكی ناوەندی بۆ رێگرتن لە دابەزینی زیاتری بەهای دینار لە بەرامبەر دۆلاردا لەرێگەی بەردەوامی فرۆشتنیەوە لە رۆژە پشوەكاندا هیچ كاریگەرییەكی نابێت، ئەگەر هەماهەنگی تەواوی لایەنە پەیوەندارەكانی دیكەی لە وەزارەتی ناوخۆو دارایی و بازرگانی لەگەڵدا نەبێت.