دەوڵەتی چینو یەكێتی ئەوروپا گەیشتنە رێككەوتنێكی هاوبەش بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوانیان تایبەت بە هاوردەكردنی رووپەڕەكانی خۆر كە نزیك بوو ئەو كێشانەیان پەرەبسێننو جەنگێكی بازرگانی لەنێوان هەردوولادا لێبكەوێتەوە.
لەوبارەیەوە كۆمیسیاری یەكێتی ئەوروپا رایگەیاند: هەردوولا رێككەوتوون لەسەر دیاریكردنی كەمترین نرخ لەبەرامبەر هاوردەكردنی ئەو رووپەڕانەدا كە یەكێـتی ئەوروپا بە كوالێتی نزم و بوونی كەموكوڕی لە پێكهاتەكەیدا وەسفی دەكات. لەبەرامبەریشدا حكومەتی چین خۆشحاڵی خۆی بۆ گەیشتنە ئەو رێككەوتنە پیشانداو سەركەوتنی وتووێژەكانیشی بۆ لەخۆبردوویی و نەرمی پیشاندان لەلایەن هەردوولاوە گەڕاندەوە. بەپێ سەرچاوە دیپلۆماسییەكانی ئەوروپاش بێت ئەو نرخەی هەردوولا لەسەری پێكهاتوون دەگاتە 74 سەنت بۆ هەر واتێك كە لەو رووپەڕانەی خۆرەوە بە دەستدێتو ئەوەش نرخێكە نزیكە لەو نرخەی پێشتر لە بازاڕەكانی ئەوروپادا مامەڵەی پێوەكراوە و رەنگە ببێتە مایەی نیگەرانی و ناڕازیبوونی كۆمپانیا بەرهەمهێنەكانی ئەوروپا كە پێیانوایە چین هەوڵی خنكاندنی بازاڕ دەدات.