نرخی خۆرك لە جیهاندا دابەزی

بانكی نێودەوڵەتی ئاشكرای دەكات، نرخی خۆراك لەماوەی چوار مانگی ڕابردوودا بەڕێژەی لەسەدا 2 دابەزیووە‌و كەمبوونەوەی خواستیش لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست‌و باكووری ئەفریقا هۆكار بووە. 
دیاریكەری بانكی ناوەندی بۆ نرخی خۆراك دەریخستووە كە لە مانگی شوباتەوە بۆ مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ، هاوردەكردنی خۆراك لەلایەن وڵاتانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست‌و باكووری ئەفریقاوە كەمیكردووە، واتە خواستی ئەو وڵاتانە لەسەر كڕینی خۆراك كەمیكردووە، ئەمەش كاریگەری لەسەر نرخی خۆراك هەبووە، بەجۆرێك لەماوەی ئەو چوار مانگەدا نرخی خۆراك بەڕێژەی لەسەدا 2 دابەزیووە، هەروەك نرخی گەنم‌و شەكر‌و زەیت زۆرترین دابەزینیان تۆماركردووە. بانكی نێودەوڵەتی ئاماژەی بەوەشكردووە: یەكێكی دیكە لە هۆكارەكانی دابەزینی نرخی خۆراك، زیادبوونی ئاستی بەرهەمهێنان بووە، چونكە لەمساڵدا بارانێكی باش باریوە‌و ئەمەش كاریگەری لەسەر زیادبوونی بەرهەمهێنانی بەروبومی كشتوكاڵی هەبووە.