بانكی نێوده‌وڵه‌تی له‌تازه‌ترین راپۆرتی خۆیدا سه‌باره‌ت به‌ئاستی ژیان‌و گوزه‌ران له‌وڵاتانی جیهاندا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، كه عیراق ئابوورییه‌كه‌ی باشتر بووه‌و له‌پله‌ی داهات كه‌مه‌وه هاتۆته ریزی پێشه‌وه‌ی وڵاتانی داهات مامناوه‌نده‌وه، پێوانه‌كردن‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی راپۆرته‌كه‌ی بانكی نێوده‌وڵه‌تیش له‌سه‌ر بنه‌مای به‌شه داهاتی تاكه له‌تێكڕای داهاتی گشتیی، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه هێشتا حكومه‌تی عیراق نیگه‌رانه له‌ڕێژه‌ی هه‌ژاریی له‌عیراقدا، به‌شێكی زۆر له‌هاووڵاتیانی عیراق له‌ژێر هێڵی ههژارییدان، هه‌ندێك لهپسپۆڕانیش پێیانوایه ئابووریی عیراق، ئابوورییه‌كی تاك سه‌رچاوه‌ی شێواوه.
پله‌به‌ندیی وڵاتان
به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی بانكی نێوده‌وڵه‌تیی عیراق به‌ڕاده‌یه‌ك پێشكه‌وتووه، كه داهاتی ساڵانه‌ی تاك تیایدا له‌چوار هه‌زار دۆلار تێپه‌ڕی كردووه، له‌به‌رئه‌وه ئێستا عیراق له‌ڕیزی پێشه‌وه‌ی وڵاته داهات مامناوهندهكانه، واته له‌ئاستێكی به‌رزدایه له‌ڕیزی وڵاته داهات مامناوهندهكاندا.
راپۆرته‌كه‌ی بانكی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ئابووریی عیراقی هه‌ڵسه‌نگاندووه، كه به‌پێی خشته‌یه‌ك هه‌ر وڵاتێك داهاتی تاك تیایدا ساڵانه هه‌زارو 35 دۆلار، یان له‌وه‌كه‌متر بوو، ئه‌و وڵاته له‌ئاستێكی نزمدایه، هه‌ر وڵاتێكیش داهاتی ساڵانه‌ی تاك تیایدا له‌نێوان هه‌زار 36 دۆلار بۆ چوار هه‌زارو 85 دۆلاردا بوو، ئه‌و وڵاته پێی ده‌وترێ وڵاتێكی داهات مامناوه‌ند، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وڵاتێك داهاتی تاك تیایدا له‌نێوان چوار هه‌زارو 86 دۆلار بۆ 12 هه‌زارو 615 دۆلار بوو ئه‌وه پێی ده‌وترێ وڵاتێكی داهات مامناوه‌ند له‌ئاستێكی به‌رزدا. خۆ ئه‌گه‌ر وڵاتێكیش داهاتی تاك تیایدا 12 هه‌زارو 616 دۆلار یان زیاتر بوو، ئه‌وه وڵاتێكی داهات به‌رزی پێده‌وترێ.
هه‌ندێك وڵات دواكه‌وتوون
هه‌ر له‌و راپۆرته‌ی بانكی نێوده‌وڵه‌تیدا گۆڕانكاریی ئاستی وڵاتانی تریش باسكراوه، كه هه‌ندێكیان ئاستیان به‌رزبۆته‌وه‌و هه‌ندێكی تریشیان ئاستیان دابه‌زیووه، له‌وانه‌ش ئه‌لبانیا به‌هه‌مان شێوه‌ی عیراق له‌ئاستی خواره‌وه‌ی وڵاتانی داهات مامناوه‌نده‌وه پێشكه‌وتووه بۆ ئاستی به‌رزی وڵاتانی داهات مامناوه‌ند، (ئهنتگوا، بێربۆداو چیلی) له‌ڕیزی ئاستی به‌رزی وڵاتانی داهات مامناوه‌نده‌وه بوون چوونه‌ته ریزی وڵاتانی داهات به‌رزه‌وه، به‌ڵام هه‌نگاریا له‌ڕیزی وڵاتانی داهات به‌رزه‌وه دابه‌زیوه بۆ ئاستی به‌رزی وڵاتانی داهات مامناوه‌ند، هه‌روه‌ها لیتوانیا پله‌كه‌ی به‌رزبۆته‌وه، به‌ڵام مۆریتانیا هاتۆته ئاستی خوارووی وڵاتانی داهات مامناوه‌ندو روسیاش لهپلهیهك پێشكه‌وتووه‌و گه‌یشتۆته ریزی وڵاتانی داهات به‌رز.
كه‌رتی بانك پێشده‌كه‌وێ
هاوكات سایتی (AMA info) كه تایبه‌ته به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاریی بازرگانیی له‌خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا لهڕاپۆرتێكدا كه كۆمپانیای (Sansar Capital) ئاماده‌ی كردووه، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، كه له‌ماوه‌ی 10 ساڵی داهاتوودا كه‌رتی بانكیی له‌عیراق گه‌شه‌ی به‌رچاو به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، به‌ڵام ئه‌و راپۆرت‌و زانیارییانه زۆر جێگه‌ی دڵخۆشیی نین به‌تایبه‌ت بۆ هه‌ندێك پسپۆڕانی ئابووریی عیراق، چونكه ئه‌وان بۆچوونی جیاوازیان هه‌یه.
باسم جه‌میل ئه‌نتوان پسپۆڕی ئابووریی عیراق ده‌ڵێ:»راپۆرته‌كه‌ی بانكی نێوده‌ڵه‌تیی وای حساب كردووه كه داهاتی گشتیی عیراق دابه‌شی ژماره‌ی دانیشتووان بكرێت، ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه بێت حسابه‌كه راست دهردهچێتو داهاتی ساڵانه‌ی تاك له‌عیراقدا له‌چوار هه‌زار دۆلار تێپه‌ڕ ده‌كات، ئابووریی عیراق ئابوورییه‌كی تاك سه‌رچاوه‌ی شێواوه‌و به‌ته‌واوی پشت به‌پیشه‌سازیی نه‌وت ده‌به‌ستێت، كه‌رته‌كانی تری وه‌ك كشتوكاڵ‌و پیشهسازییو گه‌شتیاریی چالاك نین».
هه‌ژاریی شانبه‌شانی گه‌شه‌ی ئابووری
هیلال ته‌عان پسپۆڕی ئابووری له‌وه‌زاره‌تی دارایی عیراقیش رایگه‌یاند، ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ی لهڕاپۆرتهكهی بانكی نێوده‌وڵه‌تیدا هاتووه شتێكی زۆرباشه، به‌ڵام نابێ ئه‌وه‌ش له‌بیر بكه‌ین كه 19% هاووڵاتیانی عیراق له‌ژێر هێڵی هه‌ژاریدا ده‌ژین.
عه‌بدولزه‌هره ئه‌لهنداوی وته‌بێژی پلاندانانی عیراقیش جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه، كه ئابووری عیراق له‌گه‌شه‌ی به‌رده‌وامدایه‌و ئه‌مساڵ رێژه‌ی گه‌شه‌ی ئابوورییه‌كه‌ی (9%) ده‌بێت، هه‌رئه‌وه‌شه وایكردووه كه داهاتی ساڵانه‌ی تاك له‌چوار هه‌زار دۆلار تێپه‌ڕێت، ئه‌وه‌ش گرنگه چونكه له‌ساڵانی نه‌وه‌ده‌كاندا داهاتی تاك له‌عیراق ساڵانه له 500 دۆلار تێپه‌ڕی نه‌كردووه.
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د جێگری پێشووی سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندیی عیراق، گه‌شبینی خۆی ده‌ربڕی بهڕاپۆرتهكهی بانكی نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به‌گه‌شه‌ی ئابووریی عیراق، له‌هه‌مان كاتیش‌دا هۆشداریی دا سه‌باره‌ت به‌مه‌ترسییه‌كانی چاره‌سه‌رنه‌كردنی قه‌یرانی ههژارییو بێكاریی، چونكه ئه‌و قه‌یرانه ئێستا گه‌وره‌ترین دوژمنی كۆمه‌ڵگه‌ی عیراقینو هه‌ر ئه‌و دوو كێشهیهشن كه توندوتیژیو تیرۆر به‌رهه‌م ده‌هێنن.
عیراق سه‌رژمێریی نوێی نییه
باسم عه‌بدولهادی پسپۆڕی دارایی له‌عیراق له‌باره‌ی راپۆرته‌كه‌ی بانكی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه ده‌ڵێ:»ئه‌و راپۆرته واقیعی نییه له‌ده‌ستنیشانكردنی داهاتی تاك له‌عیراقدا». ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و راپۆرته له‌سه‌ر بنه‌مای داهاتی گشتیی دابه‌شی ژماره‌ی دانیشتووانه، عیراقیش داهاتی زۆره به‌هۆی نه‌وته‌كه‌یه‌وه، به‌ڵام كێشه‌ی عیراق كه‌میی داهات نییه، به‌ڵكو چۆنێتی دابه‌شكردنی داهاته‌كه‌یه‌تی.
پسپۆڕێكی تری ئابووری به‌ناوی عه‌بدلڕه‌حمان ئه‌لمه‌شهه‌دانی وتی:»راپۆرته‌كه‌ی بانكی نێوده‌وڵه‌تیی له‌ڕووی تیۆرییه‌وه راسته، به‌ڵام له‌ڕووی پراكتیكه‌وه مانای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه ژیان‌و گوزه‌رانی خه‌ڵكی عیراق باش بووه، چونكه تائێستاش رێژه‌ی هه‌ڵاوسان له‌عیراق به‌رزه، ئه‌وه‌ش واده‌كات داهاتی تاك هه‌موو ببات». وتیشی:»رێژه‌كان راست ده‌رناچن، به‌تایبه‌ت كه عیراق سه‌رژمێریی نوێی دانیشتووانی نییه‌و سه‌رژمێرییه‌كان هه‌مووی خه‌مڵاندنه‌و گومانیان له‌سه‌ره».