كۆمپانیایه‌كی جیهانی گرانترین 10 شاری جیهان دیاری ده‌كات و نرخی شوێنی نیشته‌جێبوونیشی به بنه‌مای سه‌ره‌كی بۆ دیاریكردنی گرانترین 10 شاری جیهان داناوه.
كۆمپانیای میرسیر كه كۆمپانیایه‌كی جیهانییه له بواری لێكۆڵینه‌وه‌دا، ئامارێكی بۆ 214 شاری جیهان كردووه و به گوێره‌ی به‌های پێدوایستییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان و نرخیان به دۆلار گرانترین 10 شاری جیهانی دیاریكردووه.
ئه‌مه‌ش ریزبه‌ندییه‌كه‌یه:
1-لواندا – ئه‌نگۆلا
به‌هۆی سامانی نه‌وتییه‌وه ئه‌م شاره بووه به یه‌كێك له ده‌وڵه‌مه‌ندترین شاره‌كانی جیهان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌هۆی زۆری باج و ململانێی ناوخۆییه‌وه نرخه‌كان زۆر گرانن، به‌جۆرێك به‌كرێگرتنی شوقه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون ده‌گاته شه‌ش هه‌زار و 500 دۆلار بۆ مانگێك، هه‌روه‌ك نرخی رۆژنامه‌یه‌كی بیانی نزیكه‌ی پێنج دۆلاره و كوپێك قاوه‌ش نزیكه‌ی چوار دۆلاره.
له‌ئێستادا ره‌نگه غاز هه‌رزانترین شت بێت له لواندا كه به‌های لیترێكی ته‌نها 63 سه‌نته.
2- مۆسكۆ – روسیا
وادیاره نرخی به‌كرێگرتنی شوقه‌یه‌ك له مۆسكۆ زیاتره له نرخی به‌كرێگرتنی خانوویه‌ك له شاری مانهاتنی ئه‌مریكا كه به‌كرێگرتنی شوقه‌یه‌ك ده‌گاته چوار هه‌زار و 600 دۆلار، هاوكات نرخی شمه‌ك و خزمه‌تگوزارییه هاورده‌كراوه‌كان كه هاوڵاتیانی بیانی داوای ده‌كه‌ن زۆر گرانه به‌جۆرێك نرخی لیترێك شیر ده‌گاته نزیكه‌ی هه‌شت دۆلار.
3- تۆكیۆ – ژاپۆن:
له‌م شاره‌دا نزیكه‌ی 13.2 ملیۆن كه‌س نیشته‌جێن و به یه‌كێك له شاره قه‌ره‌باڵغه‌كانی جیهان داده‌نرێت و نرخی به‌كرێگرتنی شوقه‌ی نیشته‌جێبوون تیایدا به یه‌كێك له گرانترین نرخه‌كان له‌سه‌ر گۆی زه‌وی داده‌نرێت كه ده‌گاته چوار هه‌زار و 500 دۆلار بۆ مانگێك.
4- نجامینا – چاد:
به‌ته‌نها سه‌ردانكردنی ئه‌و شاره پاره‌یه‌كی زۆری تێده‌چێت به‌جۆرێك گه‌شتێكی ئاسمانی له فڕۆكه‌خانه‌ی نیویۆركه‌وه بۆ ئه‌و شاره كه له ناوه‌ڕاستی ئه‌فریقایه ده‌گاته دوو هه‌زار و 500 دۆلار بۆ یه‌ك كه‌س، ئه‌گه‌ریش بته‌وێت خواردنێكی ئاسایی و خواردنه‌وه‌یه‌كی غازی بكڕی ئه‌وا نزیكه‌ی 25 دۆلاری ده‌وێت.
5- سه‌نگافوره
ئابووری ئه‌و شاره به خێراترین گه‌شه‌ی ئابووری له جیهاندا داده‌نرێت و تێكڕای داهاتی تاكێك ده‌گاته 51.709 دۆلار و به‌به‌رزترین داهات داده‌نرێت له جیهاندا، به‌ڵام به‌هۆی به‌رزی رێژه‌ی هه‌ڵاوسان و زۆری باجه‌وه، ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ردانی ئه‌و وڵاته ده‌كه‌ن ده‌بێت نرخێكی زۆر بده‌ن بۆ كڕینی شمه‌ك و خزمه‌تگوزارییه‌كان.
6- هۆنگ كۆنگ
بازاڕی زه‌وی و خانووبه‌ره له‌و وڵاته‌دا به‌شێوه‌یه‌كی زۆر سه‌یر به‌رزبووه‌ته‌وه و نرخی شوقه‌ی نیشته‌جێبوون به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو گرانبووه و كرێی شوقه‌یه‌كی نێشته‌جێبوون نزیكه‌ی حه‌وت هه‌زار دۆلاره بۆ مانگێك.
7- جنێف – سویسرا
شاری جنێفی سویسرا زۆر شمه‌كی نایاب پێشكه‌شی ئه‌مریكییه‌كان ده‌كات كه به‌هایه‌كی زۆریان له‌سه‌ر ده‌كه‌وێت، هۆكاره‌كه‌شی بۆ به‌رزی به‌های فرانكی سویسری ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له دۆلار به‌هێزتره.
له‌م شاره‌دا به‌های بلیتێكی سینه‌ما 50 دۆلاره و له‌فه‌یه‌كی هه‌مبه‌رگریش نزیكه‌ی 12.50 دۆلاره.
8- زوریخ – سویسرا
ئه‌م شاره به یه‌كێك له سه‌نته‌ره جیهانییه‌كانی دارایی له جیهاندا داده‌نرێت و نزیكه‌ی چواریه‌كی دانیشتوانه‌كه‌ی له بانكه‌كان و كۆمپانیاكانی وه‌به‌رهێناندا كار ده‌كه‌ن و رێژه‌ی بێكاری تیایدا سه‌دا 3.1 كه ئه‌مه‌ش به‌راورد به وڵاتانی تری جیهان زۆر كه‌مه.
له‌م شاره‌دا له‌فه‌یه‌ك به 30.45 دۆلاره و كوپێك قاوه‌ش به نزیكه‌ی شه‌ش دۆلاره.
9- برن – سویسرا
هه‌رچه‌نده له دوو ساڵی رابردوودا سویسرا كێشه‌ی ئابووری هه‌بووه، به‌ڵام هێشتا به‌های شه‌مه‌ك و ماده خۆراكییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزه به‌جۆرێك كه به‌های ژه‌مێك هه‌مبه‌رگر له خواردنگه‌یه‌كی خواردنه خێراكاندا ده‌گاته نزیكه‌ی 12.51 دۆلار.
10- سدنی – ئوستورالیا
به‌هۆی گرانی نرخی شوێنی نیشته‌جێبوونه‌وه، سدنی بووه به یه‌كێك له شاره گرانه‌كانی جیهان و نرخی به‌كرێگرتنی شوقه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون مانگانه ده‌گاته نزیكه‌ی دوو هه‌زار و 500 دۆلار.
به‌های بلیتێكی سینه‌ما 20 دۆلاره و ئه‌گه‌ر بته‌وێت رۆژنامه‌یه‌كی بیانی بخوێنیته‌وه ده‌بێت 6.20 دۆلار بده‌یت بۆ كڕینی.