ركابەری بورجی خەلیفە دەكات

ماوەی ساڵێكە بورجی خەلیفە لە دوبەی نازناوی بەرزترین بورجی جیهانی وەرگرتووە،بەڵام وڵاتی چین بەنیازی ركابەرییەكی سەختە لەگەڵی و دەیەوێت نازناوەكەی لێوەربگرێت.
بەرزیی بورجی خەلیفە 828 مەترە، بەڵام چین نەخشەی بۆ بورجێك دانەوە كە بەرزییەكەی 838 مەتربێ و ناویشی ناوە (شاری ئاسمان).
ئەوەی جێگای سەرسوڕمانە ئەو رێكلامەیە كە چین بۆ كاتی تەواوبوونی بورجەكە دایناوە . دەڵێ “بەرزترین بورجی جیهان تەنها لە 10 مانگدا دروستدەكات”.
 
. كاری بنیادنانی بورجەكەش تەنیا 6 رۆژە دەستیپێكردووە، واتە لە 20ی تەمموزی 2013 دەستیپێكردووەو چاوەڕوان دەكرێ لە مانگی نیسانی ساڵی 2014 تەوابێت .
لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانیشدا هاو‌وڵاتیانی بیروڕای خۆیان لەسەر ئەم بورجە دەربڕی بە تایبەت لەڕو‌وی سەلامەتی بورجەكە بەهۆی ئەو ماوە كەمەی بۆی تەرخانكراوە .