بەرێوەبەری سایلۆی سلێمانی ئاشكرای دەكات ئێستا 135 هەزار تەن گەنم لە جوتیاران وەرگیراوەو لەچاو پاردا نزیكەی لە50% زیادی كردووەو رۆژانە نزیكەی 100 چەكی پارە بۆ جوتیاران دەكەن
بەهرۆز محەمەد ساڵح پارێزگاری سلێمانیش رێنمای دەدات بە بەرێوەبەری سایلۆی سلێمانی هەوڵی زیاتر بدەن بۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیاران و پەلەكردن لە پێدانی چەكی پارە بەو جوتیارانەی گەنمیان لێ وەرگیراوە.
پارێزگاری سلێمانی ئەمرۆ 28ی تەموز سەردانی سایلۆی سلێمانی كردوو لە نزیكەوە لە كاروبارەكانی سایلۆكە و چونێتی وەرگرتنی گەنمی لە جوتیاران پرسیەوە
پارێزگار لەسەردانەكەیدا رایگەیاند وێرای ئەوەی وەرگرتنی گەنم پەیوەندی بە حكومەتی ناوەندەوە هەیە، بەڵام دەبێت ئێمە بەرژەوەندی جوتیارانی خۆمان لەبەرچاو بگرین و نەهێڵین زەرەرمەند بن”
پارێزگار وتیشی: لەگەڵ بانكی تایبەتمەند قسە بكەین بۆ ئەوەی پێدانی پارەی جوتیاران خێراتر بكەن
بە وتەی بەرێوەبەری سایلۆی سلێمانی تا ئێستا 135 هەزار تەن گەنم لە جوتیاران وەرگیراوەو لەچاو پاردا نزیكەی لە50% زیادی كردووەو رۆژانە نزیكەی 100 چەكی پارە بۆ جوتیاران دەكەن، وتیشی: كێشەكانی وەرگرتنی گەنم لەجوتیاران لەچاو پاردا كەمتر بووە