پەرلەمانتارێكی عێراق لە لیژنەی دارایی رایگەیاند، لەدوای دەرچوونی عێراق لەژێر بەندی حەوتەمی نەتەوەیەكگرتووەكان، بانكەكانی جیهان بەشێوەیەكی بەرچاو روویان لە عێراق كردووە و خوازیارن لقەكانیان لە شارەكانی عێراقدا بكەنەوە.
نەجیبە نەجیب پەرلەمانتاری لیژنەی دارایی عێراق بۆ سایتی (جەزیرە نێت)ی روونكردەوە، هاتنی بانكەكانی جیهان بۆ عێراق كەرتی ئابوری بەرەو پێشەوە دەبات و هاوكاریی بوژانەوەی كەرتی بانك دەكات.
لەلایەكی ترەوە مەناف بەدری سەرۆكی یەكێتیی بانكە تایبەتەكان وتی: كردنەوەی لقی بانكەكانی جیهان لە عێراقدا هەنگاوێكی باشە و پشتیوانێكی گرنگە بۆ ئابوری عێراق، هاوكات عێراق پێویستی بەوەیە كە پەیامی دڵنیایی بدات بە وەبەرهێنەرانی جیهان.