عێراق.. وه‌زاره‌تی‌ كارەبا رەخنە لە وەزارەتی نه‌وت دەگرێت

وه‌زیری‌ كاره‌بای‌ عێراق وه‌زاره‌تی‌ نه‌وت تۆمه‌تبارده‌كات، به‌دابیننه‌كردنی‌ سوته‌مه‌نی‌ بۆ وێستكه‌گانی‌ كاره‌بای‌ عێراق.
ماڵپه‌ڕی‌ مه‌سه‌له‌ له‌زاری‌ عه‌بدولكه‌ریم عه‌فتانه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌، وه‌زاره‌تی‌ نه‌وتی‌ عێراق سوته‌مه‌نی‌ پێویستی‌ بۆ وێستگه‌كانی‌ كاره‌با دابننه‌كرووه‌.
وه‌زیری‌ كاره‌بای‌ عێراق كه‌ بانگهێشتی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق به‌مه‌به‌ستی‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی‌ پرسیاری‌ په‌رله‌مانتاران، باسی‌ له‌وه‌كرد، وه‌زاره‌ته‌كه‌یان توانی‌ ئه‌وه‌ی‌ نییه‌ پاره‌ خه‌رجبكات بۆ دابنكردنی‌ سوته‌مه‌نی‌ بۆ وێستگه‌كانی‌ كاره‌با، وه‌زاره‌تی‌ نه‌وتیش سوته‌مه‌نی‌ بۆ وێستگه‌كان دابنناكات.