له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و زیانانه‌ی لێیكه‌وتووه له‌كاتی داگیركردنی له‌لایه‌ن سوپای عێراقه‌وه له‌ساڵی (1991)دا، حكومه‌تی كوه‌یت ملیارێك دۆلاری تری له‌عێراق وه‌رگرت.
سایتی عه‌ره‌بیه بڵاویكرده‌وه، كوه‌یت ملیارێك دۆلاری ئه‌مریكی له‌عێراق وه‌رگرتووه، وه‌ك قه‌ره‌بوویه‌ك له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و زیانانه‌ی له‌ساڵی (1991)دا له‌كاتی داگیركردنی له‌لایه‌ن سوپای عێراقه‌وه پێیگه‌یشتووه، به‌وه‌ش تا ئێستا عێراق بڕی زیاتر له (42) ملیار دۆلاری داوه‌ته كوه‌یت.
لیژنه‌ی قه‌ره‌بووی كوه‌یتیش ڕایگه‌یاندووه، بڕی (52) ملیار دۆلار وه‌ك قه‌ره‌بوو دیاریكراوه، كه له‌لایه‌ن عێراقه‌وه بدرێـت كوه‌یت، له‌دوای پێدانی كۆتا بڕه پاره له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه‌ـ له‌ئێستادا بڕی (10) ملیار دۆلار ماوه كه عێراق بیداته‌وه به‌كوه‌یت.