به‌هۆی ڕێگه‌نه‌دان بهبارهكانیان له‌ڕێگه‌ی دیاله‌وه بۆ به‌غدا، ژماره‌یه‌ك لهبازرگانانو شۆفێرانی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان، مانگرتنیان ده‌ستپێكرد.
(سائیر عه‌زیز حسێن) بازرگان له‌مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان بهNNA ڕاگه‌یاندوە، ماوه‌ی شه‌ش مانگه حكومه‌تی عێراق فه‌رمانی ده‌ركردووه، به‌وه‌ی ئه‌و بارانه‌ی له‌مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخانه‌وه هاورده‌ده‌كرێن ڕێگرییان لێبكرێت‌و نه‌هێڵرێن له‌ڕێگه‌ی دیاله‌وه بگاته به‌غدا، به‌ڵكو ده‌بێت بارهه‌ڵگره‌كان له‌ڕێگه‌ی عوزێمه‌وه هاتوچۆ بكه‌ن.
ڕوونیشیكرده‌وه، له‌ئێستادا دۆخی ئه‌منیی ڕێگه‌ی عوزێم زۆر خراپه، هیچ شۆفێرێك ئاماده‌نییه باره‌كانی له‌و ڕێگه‌یه‌وه به‌رێت، بۆیه ده‌ستیانكردووه به‌مانگرتن له‌نزیك بازگه‌ی ده‌ره‌وه‌ی خانه‌قین، كه بازگه‌یه‌كی هاوبه‌شه له‌نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌و سوپای عێراقدا.
ئه‌و بازرگانه وتیشی:”به‌رپرسی ئه‌و بازگه‌یه پێی ڕاگه‌یاندون، ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن (نوری مالكی) سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه‌وه فه‌رمانیان پێكراوه، ڕێگری بكه‌ن له‌هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر له‌مه‌رزی په‌روێزخانه‌وه بۆ به‌غدا، چونكه ئه‌و مه‌رزه سه‌ر به‌هه‌رێمی كوردستانه، بۆیه ئێمه داواكارین له‌حكومه‌تی هه‌رێم هه‌رچی زوتره چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفته‌مان بۆ بكات”.
مانگرتنی ئه‌و بازرگان‌و شۆفێرانه له‌كاتێكدایه، داوایانلێكراوه ته‌نها له‌ڕێگه‌ی عوزێمه‌وه باره‌كانیان ڕه‌وانه‌ی به‌غدا بكه‌ن، ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه دۆخی ئه‌و ڕێگه‌یه‌ش به‌ته‌واوه‌تی تێكچووه، ته‌نها له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر له (10)شۆفێری بارهه‌ڵگر له‌و ڕێگه‌یه له‌لایه‌ن گروپه توندڕه‌وه‌كانه‌وه تیرۆر‌كراون.