به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌می شوتی خۆماڵی و له‌سه‌ر داواكاری سه‌رجه‌م پارێزگاكان و لیژنه‌ی كشتوكاڵی له عه‌لوه‌ی پارێزگاكان، رێگا درا به هاورده‌كردنه‌وه‌ی شوتی له سه‌رجه‌م خاڵه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ ناوه‌وه‌ی هه‌رێم.
به راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێمدا هاتووه: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رهه‌می شوتی خۆماڵی كه‌مبووه‌ته‌وه و له‌سه‌ر داواكاریی سه‌رجه‌م پارێزگاكان و لیژنه‌ی كشتوكاڵی له عه‌لوه‌كانی پارێزگاكان، ره‌زامه‌ندی درا كه رێگه‌ی هاورده‌كردنی بكرێته‌وه له‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (25ی ته‌مموزی 2013) وه، له‌م رووه‌وه سه‌رجه‌م خاڵه سنوورییه‌كان ئاگاداركراونه‌ته‌وه كه كارئاسانی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بكه‌ن.
پێشتر به‌هۆی پێگه‌یشتنی به‌رهه‌می خۆماڵی شوتی، هاورده‌كردنی شوتی بۆ ناوه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان راگیرا، ئێستاش به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مه‌وه جارێكی دیكه رێگه بههاوردهكردنهوه ده‌درێته‌وه.