عێراق، دووەم لە بە بەرهەمهێنانی نەوتدا و سێیەم لە هەناردەكردنیدا

سندوقی‌ نێوده‌وڵه‌تیی‌ دراو ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات، له‌ئێستادا عێراق دووه‌م وڵاتی‌ به‌رهه‌مهێنه‌ر‌و سێیه‌م وڵاتی‌ هه‌نارده‌كاری‌ نه‌وته‌ له‌ڕێكخراوی‌ ئۆپیكدا.
سندوقی‌ نێوده‌وڵه‌تیی‌ دراو له‌ڕاپۆرتی ساڵانه‌یدا ده‌رباره‌ی‌ عێراق كه‌ ماڵپه‌ڕی‌ (مه‌دا پرێس) بڵاویكرده‌وه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات، له‌قۆناغی‌ ئێستادا عێراق توانیوێتی‌ ببێته‌ یه‌كێك له‌گه‌وره‌ وڵاتانی‌ جیهان له‌بواری‌ به‌رهه‌مهێنان‌و هه‌نارده‌كردنی‌ نه‌وتدا، به‌جۆرێك له‌ئێستادا عێراق دووه‌م وڵاتی‌ ڕێكخراوی‌ ئۆپیكه‌ له‌ڕووی‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ نه‌وت‌و سێیه‌م وڵاتیشه‌ له‌بواری‌ هه‌نارده‌كردنی‌ نه‌وتدا.
به‌گوێره‌ی‌ ڕاپۆرته‌كه‌ی‌ سندوقی‌ نێوده‌وڵه‌تیی‌ دراو، دوای‌ سعودییه‌ عێراق دووه‌م وڵاتی‌ به‌رهه‌مهێنه‌ری‌ نه‌وته‌، له‌ڕووی‌ یه‌ده‌كی‌ نه‌وتیشه‌وه‌ عێراق به‌ (143) ملیار به‌رمیل نه‌وت له‌پله‌ی‌ پێنجه‌می‌ وڵاتانی‌ ئۆپیكدایه‌، كه‌ (سعودیه‌، فه‌نزوێلا، كه‌نه‌دا‌و ئێران) له‌پله‌كانی‌ یه‌كه‌م بۆ چواره‌مدان.