دوای ئه‌وه‌ی له‌قه‌زای كه‌لار سه‌د دۆنم زه‌وی بۆ دروستكردنی ناوچه‌یه‌كی پیشه‌سازی دابینكرا، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی گهشهپێدانو پشتگیری پرۆژه پیشه‌سازییه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیانیشه‌وه، (28) كارگه بۆ دامه‌زراندن له‌و ناوچه‌یه‌دا په‌سه‌ندكران، له‌ئێستادا مامه‌ڵه بۆ دامه‌زراندنی ئه‌و كارگانه ئه‌نجامده‌درێت.
(عه‌تا حه‌مه‌ساڵح) ئه‌ندامی لیژنه‌ی گهشهپێدانو پشتگیری پرۆژه پیشه‌سازییه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیان به NNA ڕاگه‌یاندوە، دوای ئه‌وه‌ی به‌فه‌رمانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم بڕیاردرا به‌دامه‌زراندنی چوار ناوچه‌ی پیشه‌سازی له‌هه‌رێمی كوردستان، یه‌كێك له‌و ناوچانه به‌ر گه‌رمیان كه‌وت، دواتر (28) كارگه‌ی جۆراوجۆر بۆ دامه‌زراندن له‌و ناوچه پشهسازییهدا په‌سه‌ندكران، ئێستاش مامه‌ڵه‌ی دامه‌زراندنی ئه‌و كارگانهو ڕێكاره یاساییه‌كان ئه‌نجامده‌درێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی گهشهپێدانو پشتگیری پرۆژه پیشه‌سازییه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیان وتیشی:”ئه‌و كارگانه دوای دامه‌زراندنیان، وێڕای خزمه‌تگه‌یاندن به‌هاوڵاتیان، هاوكات هه‌لی كار بۆ ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌خه‌ڵكی ناوچه‌كه ده‌ڕه‌خسێنێت”.