وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق بڵاویكرده‌وه، دوێنێ وه‌زیری بازرگانی عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی باڵای وه‌زاره‌تی بازرگانی، گه‌یشتوونه‌ته ئۆكرانیا‌و بڕیاره ژماره‌یه‌ك گرێبه‌ستی گرنگ له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا واژۆ بكرێن.
وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ئاژانسی هه‌واڵی (ئیخباریه) بڵاویكرده‌وه ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، له‌سه‌ر بانگهێشتنامه‌یه‌كی فه‌رمی حكومه‌تی ئۆكرانیا، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (د. خه‌یروڵڵا حه‌سه‌ن بابه‌كر) وه‌زیری بازرگانی عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی باڵای وه‌زاره‌تی بازرگانی، كه پێكهاتبوون له‌به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه ئابورییه‌كان‌و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای وه‌به‌رهێنانی دانه‌وێڵه، سه‌ردانی ئۆكرانیای كرد.
به‌گوێره‌ی به‌یااننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی بازرگانی، مه‌به‌ست له‌سه‌ردانی شاندی وه‌زاره‌تی بازرگانی بۆ ئۆكرانیا، پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه ئابوری‌و بازرگانییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاته، هاوكات له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا ژماره‌یه‌ك گرێبه‌ستی بازرگانی‌و یاداشتنامه‌ی لێككه‌یشتن له‌بواری ئابوری‌و بازرگانیدا له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئۆكرانیادا واژۆ ده‌كات.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، واژۆكردنی سه‌رجه‌م ئه‌و گرێبه‌ست‌و یاداشتنامه‌ی لێكگه‌یشتنانه ده‌چێته چوارچێوه‌ی پلانی حكومه‌تی عێراق بۆ باشكردنی ژێرخانی ئابوری وڵات.