شێخ (جه‌مال جه‌لال) وه‌ك جوتیارێك له‌پێگه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی خۆی له‌فه‌یسبوك ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، بۆیه‌كه‌مجار تۆوی ته‌ماته‌ی خۆماڵی به‌شێوه‌ی زانستی له‌هه‌رێم به‌رهه‌مهێناوه‌و ئێستا له‌بازاڕه‌كاندا ده‌فرۆشرێت.
شێخ (جه‌مال جه‌لال) وه‌ك جوتیاریكی دانیشتوی گوندی (كرپچنه)ی سه‌ر به‌ناحیه‌ی سه‌نگاو ماوه‌ی چه‌ند ساڵیكه به‌كاری كشتوكاڵییه‌وه سه‌رقاڵه، به‌وته‌ی شێخ جه‌مال”بۆیه‌كه‌مجار به‌شێوه‌ی زانستی تۆی ته‌ماته‌ی خۆماڵی ده‌خاته بازاره‌وه”. به‌وته‌ی ئه‌و جوتیاره، ئه‌مه تۆوی ئه‌وته‌ماته خۆماڵیه‌یی كه ناسراوه به‌كوردی بۆ یه‌كه‌مجاره به‌شێوه‌یه‌كی زانستی ئه‌م تۆوه وه‌رگیرێت‌و بخرێته بازاڕه‌وه ئه‌م ته‌ماته‌یه ڕه‌چه‌ڵه‌كه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌ومه بۆ هه‌ردوو گوندی (فه‌قێ مسته‌فا)و (قه‌یتول).
شێخ جه‌مال جه‌لال دانیشتوی گوندی كڕپچنه‌یه‌و ماوه‌ی پێنج ساڵه به‌كاری كشتوكاڵییه‌وه سه‌ر قاڵه به‌وته‌ی شێخ جه‌مال چه‌ندین ساڵه له‌باوك باپیرانیه‌وه ئه‌و پیشه‌یه‌ی بۆ ماوه‌ته‌وه، له‌ساڵی (2008)دا بۆیه‌كه‌مجار كاری كشتوكاڵی له‌خانوی پلاستیكدا ئه‌نجامداوه.
به‌وته‌ی ناوبراو ئه‌و ساڵه توانییه‌تی یه‌كه‌م جوتیار بێت له‌سه‌ر ئاستی كوردستان بۆ به‌ده‌ستهێنانی به‌رهه‌می كشتوكاڵی, هه‌ر ئه‌و ساڵه‌شدا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كشتوكاڵه‌وه خه‌ڵاتكراوه به‌پێدانی خانویه‌كی تری پلاستیكی.
به‌وته‌ی خۆی ئه‌و یه‌كه‌م كه‌س بووه داهێنانی تازه‌ی كشتوكاڵی كردووه له‌هه‌رێمی كوردستان، وه‌ك متوربه‌كردنی ڕووه‌كی گۆڵدن بێری‌و ته‌ماته له‌سه‌ر ڕووه‌كی په‌تاته.
به‌وته‌ی ئه‌و جوتیاره”ئه‌گه‌ر ساڵانه له‌هه‌رێمی كوردستان پلانێكی تۆكمه دابنرێت بۆ به‌ره‌و پێشچوونی كه‌رتی كشتوكاڵی، ئه‌وا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت به‌رهه‌می خۆماڵی هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بكات‌و چیتر پێویستی به‌به‌رهه‌می ده‌ره‌كی نه‌بێـت”.