بە پلانی بانكی ناوەندی،نرخی‌ دۆلار داده‌به‌زێت

به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و پلانه‌ی‌ بانكی‌ ناوه‌ندی‌ عێراق دایڕشتووه‌ بۆ باشتركردنی‌ دۆخی‌ بازاری‌ دراو‌و به‌های‌ دیناری‌ عێراقی‌ له‌ڕۆژانی‌ داهاتوودا به‌های‌ دۆلار له‌بازاری‌ دراوی‌ عێراق داده‌به‌زێت. 
سایتی‌ ئه‌لمه‌سه‌له‌ له‌سه‌ر زاری‌ چه‌ند ئه‌ندامێكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران‌و چه‌ند پسپۆڕێكی‌ ئابوری‌ ڕایگه‌یاند، له‌به‌ر ڕۆشنایی‌ پلانه‌كه‌ی‌ بانكی‌ ناوه‌ندیدا به‌های‌ دۆلار له‌بازاڕه‌كانی‌ عێراق به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رچاو داده‌به‌زێت. 
بۆ هه‌مان مه‌به‌ستیش سندوقی‌ نه‌ختینه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ داوایه‌كی‌ پێشكه‌ش به‌حكومه‌ت‌و لایه‌نه‌ تایبه‌تمه‌نده‌كانی‌ كه‌رتی‌ ئابوری‌ كردوه‌‌و داوای‌ له‌حكومه‌تی‌ عێراق كردوه‌، ڕێكخستنه‌وه‌یه‌ك بۆ په‌یكه‌ری‌ كارگێڕی‌ بكات به‌مه‌به‌ستی‌ چاكتركردن‌و بوژاندنه‌وه‌ی‌ كه‌رتی‌ دارایی‌‌و ئابوری‌ عێراق بدرێت، هه‌تا ئه‌و كه‌رته‌ ببوژێته‌وه‌‌و دیناریش به‌هایه‌كی‌ زیاتری‌ بۆ بگه‌ڕیته‌وه‌. 
بڕیاریشه‌ له‌كردنه‌وه‌ی‌ بازاڕی‌ فرۆشی‌ دراوی‌ بیانیدا نرخی‌ دۆلار له‌ئاڵوێره‌ بازرگانییه‌كان‌و كڕین‌و فرۆشدا هه‌ر (100)دۆلارێكی‌ ئه‌مریكی‌ بفرۆشرێت به‌(100) هه‌زارو (180) دیناری‌ عێراقی‌، بڕیاریشه‌ بانكی‌ ناوه‌ندی‌ عێراق له‌و به‌رنامه‌یه‌ به‌رده‌وامبێت، هه‌تا به‌های‌ دۆلار تا ئاستێكی‌ زۆر داده‌به‌زێت.