ئیداره‌ی كۆشكی سپی ڕایگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستی دانانی یاسا له‌به‌رژه‌وه‌ندیی چینی ناوه‌ند، (باراك ئۆباما) سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، به‌نیازه له‌م هه‌فته‌یه‌دا هه‌ڵمه‌تێكی مه‌یدانیی نوێ بۆ فشاردانان له‌سه‌ر گۆنگرێس ده‌ستپێبكات.
هاوكات سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا ته‌ئكیدی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه، ئیداره‌ی واشنتۆن له‌به‌رنامه‌یدایه جه‌خت له‌سه‌ر گرنگیدان به‌بواری ئابوری بكاته‌وه، دووباره به‌رنامه‌كانی له‌و بواره‌دا بخاتهوهكار.
كه‌سانی نزیك لهباراك ئۆباما سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئاشكرایانكردووه، ئۆباما پێیوایه، ئه‌مریكا چاوپۆشی له‌بواری ئابوری كردووه، له‌كاتێكدا بوارێكی گرنگه‌و پێویسته ڕووبه‌ڕووی كێشه‌كانی ببنه‌وه.